riklam

پڕۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت

کوردستان 09:56 PM - 2026-03-29
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا PUKMEDIA

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا

كوردستان

لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێم، پڕۆسەی خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل رادەگیرێت و تەنها بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری رایگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی 29ـی 3ی 2026 حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پڕۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل رادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند: هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی راسپێردران بە وەرگرتنی رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket