هێرشه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێم دووباره خوێندنی راگرت
کوردستان 10:53 AM - 2026-03-29
PUKMEDIA
هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان
ئه‌مڕ‌ۆ 29ی3ی2026،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ده‌وامی خوێندنگه و زانكۆكان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و هێرشه درۆنییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه پشوو راگه‌یه‌ندرایه‌وه و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمیش هۆشداری له هه‌واڵی ناڕ‌است ده‌دات.
وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامیان له رۆژی 29ی3ی2026وه راگه‌یاند، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام، بۆ ئه‌مڕ‌ۆ جارێكی دیكه پشوو راگه‌یه‌ندرایه‌وه.
پشوو راگه‌یه‌ندرایه‌وه
پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، بڕ‌یاریاندا ئه‌مڕ‌ۆ یه‌كشه‌ممه 29ـی ئازار بكه‌نه پشووی ره‌سمی، پشووه‌كه سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و تایبه‌ت، له قۆناغی بنه‌ڕ‌ه‌تییه‌وه تاوه‌كو زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌گرێته‌وه، پارێزگاره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌م بڕ‌یاره بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان دراوه، هاوكات ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕ‌ین و زاخۆ و سۆران پشوویان راگەیاند.
هێرشه مووشه‌كی و ئاسمانییه‌كان بۆ سەر هه‌رێم چڕ بوونه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانوستان و گفتوگۆ بووه‌ته باسی به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئێران، به‌ڵام هێشتا هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه و ئێرانیش وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌داته‌وه، هاوكات هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چڕ بووه‌ته‌وه هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كان ئاراسته‌ی چه‌ندین شوێن و ناوچه‌ی هه‌رێم كراون كه له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 450 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون و 153 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا، زیاتر له 15 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات چوار جار هێرشكرایه سه‌ر كۆیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌كانی سۆران و باڵه‌كایه‌تی و مه‌خمور و حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و باڵه‌كایه‌تی.
هاوكات، دوێنێ له دهۆك هێرشكرایه سه‌ر ماڵی نچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕ‌ۆش جارێكی دیكه ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیسترا.
له‌سلێمانی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه نه‌بیسترا، به‌ڵام به درێژایی شه‌و ده‌نگی درۆن و فڕ‌ۆكه‌ی جه‌نگی ده‌بیسترا.
هێرشه‌كان برینداربوونی لێكه‌وته‌وه
به‌هۆی هێرشه درۆنییه‌كانه‌وه، له‌سنووری ناحیه‌ی رزگاری سێ كه‌س بریندار بوون، كه دوو خوێندكار و ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت، به‌مه‌ش ژماره‌ی برینداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه بۆ 156 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ هۆشداری ده‌دات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له ڕ‌وونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕ‌ایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه و عیراقدا هه‌یه، هه‌ندێك سه‌رچاوه زانیاریی نادروست له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئامانج له‌و كاره ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندنه له ناو هاونیشتمانییاندا.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوا له هاووڵاتیان ده‌كات نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی پڕ‌وپاگه‌نده‌ی نه‌یارانه‌وه و وریای ئه‌و زانیارییانه بن كه له‌تۆڕ‌ه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پێویسته ته‌نها له سه‌رچاوه ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زانیارییه‌كان وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕ‌استی و دروستیی هه‌ر هه‌واڵێك دڵنیا بن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له رۆژی 28ی2ی2026، جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا دژی ئێران ده‌ستیپێكردووه، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین فه‌رمانده‌ی ئه‌منی به ئامانج گیراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كان و وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نیش ئامانجی جه‌نگه‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا، ئێران به هه‌ڵدانی مووشه‌ك بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌داته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بارانبارین بەردەوامە
10:54 AM - 2026-03-29 -
سەرجەم بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نزیکن لە سەرڕێژبوون
10:50 AM - 2026-03-29 -
وەزارەتی ناوخۆ: تەنها لەسەرچاوە رەسمییەکان هەواڵەکان وەربگرن
09:09 AM - 2026-03-29 -
فراکسیۆنى یەکێتى: داواکاری لێکۆڵینەوەیەکی خێراین بۆ ئاشکراکردنی لایەنە تێوەگلاوەکان
08:42 PM - 2026-03-28
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین
08:06 PM - 2026-03-28
قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات
05:55 PM - 2026-03-28
جه‌نگ ده‌چێته مانگی دووه‌مه‌وه‌و ده‌رگای دیپلۆماسیش كراوه‌یه
04:39 PM - 2026-03-28
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەین
01:59 PM - 2026-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
جه‌نگ ده‌چێته مانگی دووه‌مه‌وه‌و ده‌رگای دیپلۆماسیش كراوه‌یه
کوردستان 04:39 PM - 2026-03-28 -
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەین
کوردستان 01:59 PM - 2026-03-28 -
ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری نوێبوونەوە بڵاوکرایەوە
کوردستان 01:09 PM - 2026-03-28 -
كوده‌تای "بێده‌نگ" به‌سه‌ر یاسا و ده‌ستووردا
بیروڕا 12:30 PM - 2026-03-28 -
دابەشکردنى نەوت دەستى پێکردەوە
کوردستان 12:02 PM - 2026-03-28 -
حوسييەکان بۆ یەکەمجار بەمووشەکی بالیستی هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل
جیهان 11:15 AM - 2026-03-28 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:47 AM - 2026-03-28 -
دۆزینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی ئاو له‌ژێر زه‌ویدا تێڕوانینی جیهان ده‌گۆڕێت
جیهان 10:32 AM - 2026-03-28






.jpg)
دابەزێنە

