جه‌نگ ده‌چێته مانگی دووه‌مه‌وه‌و ده‌رگای دیپلۆماسیش كراوه‌یه
کوردستان 04:39 PM - 2026-03-28
energypolicy
ئاڵای ئەمریكا، ئیسرائیل، ئێران
كاتێك جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا دژ به ئێران له 28ی2ی2026، ده‌ستیپێكرد، چاودێران له‌و باوه‌ڕ‌ه‌دا بوون جه‌نگه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م بخایه‌نێت و دوای به ئامانجگرتنی كه‌سایه‌تییه سیاسی و فه‌رمانده‌كان و پێگه سه‌ربازییه‌كان به‌زوویی كۆتایی پێبهێنرێت، به‌ڵام جه‌نگ ئێستا له مانگی دووه‌میدا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌ردوو لایه‌نیش ویستی خۆیان بۆ گفتوگۆ و دانوستان نیشانده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مه‌ته‌ڵێك كه چاودێرانی دۆخه‌كه ناتوانن لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن.
ئاماری جه‌نگه‌كه شۆكهێنه‌ره
ئاژانسی هه‌رانا بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، نوێترین ئاماری جه‌نگی بڵاوكرده‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا له‌ئێران 3 هەزار و 389 كه‌س له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه كوژراون، كه هەزار و 527 یان هاووڵاتی سڤیلن له‌و ژماره‌یه‌ش لانیكه‌م 228 یان منداڵن.
هاوكات یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی مانگی سوور و خاچی سوور ئامارێكی دیكه بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه له‌ئێران، تاوه‌كو ئێستا هەزار و 900 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.
عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م جه‌نگه‌دا بێ قوربانی نه‌بوون و به‌پێی نوێترین ئامار، له هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا 13 كه‌س شه‌هید بوون، كه شه‌شیان پێشمه‌رگه‌ن و زیاتر له 53 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، کە به‌شێكیان به‌هۆی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون.
هاوكات، له عیراق 95 سه‌رباز و چه‌كدار كوژراون
ئیسرائیل و ئه‌مریكاش بێ قوربانی نه‌بوون و تاوه‌كو ئێستا به‌پێی ده‌سته‌ی فریاگوزاری ئیسرائیل 19 كه‌س له ئیسرائیل كوژراون و پێنج هه‌زار و 492 كه‌سیش بریندار بوون.
هه‌رچی په‌یوه‌ست به زیانه‌كانی ئه‌مریكاشه به‌پێی دواین ئاماره‌كان، تاوه‌كو ئێستا 13 سه‌ربازیان كوژراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 162 سه‌ربازی دیكه‌شی بریندار بوون، كه 12 سه‌ربازیان به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كی ئێرانه‌وه كه دوێنی ئه‌نجامیداوه، بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی شا سوڵتان له سعودیه بریندار بوون.
حوسییه‌كان هاتنه ناو جه‌نگه‌وه
دوای حزبوڵڵای لوبنانی گروپی حوسییه‌كانیش هاتنه ناو جه‌نگه‌وه و یه‌حیا سه‌ریع وته‌بێژی گروپه‌كه‌ش، رایگه‌یاندووه: ئه‌مڕ‌ۆ بۆ یه‌كه‌مجار ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیمان به چه‌ند موشه‌كێكی بالیستی دژ به ئیسرائیل ئه‌نجامداوه، سوپای ئیسرائیلیش هێرشه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه و رایگه‌یاندووه: به‌رپه‌رچی مووشه‌كانیان داوه‌ته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا، هه‌موو چاوه‌كان به نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕ‌وانی وه‌ڵامی ئیسرائیلن، بۆیه ئه‌م هێرشه ئه‌گه‌ری فراوانبوونی جه‌نگ و تێوه‌گلانی یه‌مه‌نیشی هه‌یه.
جه‌نگ و گفتوگۆ پێكه‌وه كراوه‌ن
ئه‌مریكا پلانێكی 15 خاڵی بۆ ڕ‌ێككه‌وتن له ڕ‌ێگه‌ی پاكستانه‌وه ڕ‌اده‌ستی ئێران كردووه و ئه‌ویش وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ڕ‌اگرتنی هێرشه‌كان و قه‌ره‌بوو خستووه‌ته‌ڕ‌وو، هاوكات ڕ‌ۆژی 26ی3ی2026، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕ‌اگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ژێرخانی وزه‌ی ئێران تاوه‌كو 6ـی نیسان درێژكرده‌وه و وتیشی: "دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران به‌باشی به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چن".
له‌به‌رامبه‌ردا، عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌رچه‌نده دانوستاندنی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دانی به‌وه‌دانا كه له رێگه‌ی وڵاتانی دۆسته‌وه نامه له‌نێوانیاندا ده‌گۆڕ‌درێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یۆهان وادیفوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێشبینی ده‌كات: به‌م زووانه دیدارێكی راسته‌وخۆ له‌نێوان نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و ئێران له پاكستان به‌ڕ‌ێوه‌بچێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌شه‌ی دانوستانه‌كاندا، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پاڵپشتی سه‌ربازی و تاوه‌كو ئێستا سێ كه‌شتی فڕ‌ۆكه‌هه‌ڵگری ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است كردووه، كه بریتین له جیراڵد فۆرد و ئه‌براهام لینكۆڵن، كه ئێستا له جه‌نگه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێن و كه‌شتی سێیه‌میش به‌ناوی ی‌و ئێس ئێس جۆرج ده‌بلیو بۆش له ئاوه‌كانی فێرجینیاوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به‌ڕ‌ێككه‌وتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باس له ناردنی زیاتر له 10 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بۆ ناوچه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا ماوه‌ته‌وه ناڕوونی ستراتیژییه‌تی جه‌نگه، كه ئامانج و كۆتایی هاتنی دیار نییه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ لێدوانه دژ به یه‌كه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

