لیژنەی باڵای هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عیراق پێکدەهێنرێت
عیراق 12:01 AM - 2026-03-28
میدیاکان
ئاڵای عیراق و ئەمریکا
لیژنەی باڵای هەماهەنگیی
هاوبەش لە نێوان ئەمریکا و عیراق پێکهێنرا و هەردوو لا جەختیان لەسەر پابەندبوونی
خۆیان کردەوە بۆ هێشتنەوەی عیراق لە دەرەوەی بازنەی ململانێ سەربازییە بەردەوامەکانی
ناوچەکە.
بەپێی بەیاننامەیەکی
هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عیراق، بڕیاردرا لیژنەی باڵای هەماهەنگیی هاوبەش پێکبهێنرێت.
هەر بەپێی
بەیاننامەکە، دوێنێ 26ی3ی2026، لە یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگیی
هاوبەشدا، هەردوو لایەنی عیراقی و ئەمریکی بڕیاریاندا هاریکارییەکان چڕتر بکەنەوە
بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە تیرۆریستییەکان و دڵنیاییدان لەوەی کە خاکی عیراق وەک خاڵی
دەستپێک بۆ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک دژی گەلی عیراق، هێزە ئەمنییەکانی عیراق، دامەزراوە
و سامانە ستراتیژییەکانی عیراق، هەروەها دژی کارمەندانی ئەمریکی، نێردە دیپلۆماسییەکان
و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەکارناهێنرێت.
لە بارەی پابەندییەکانیشەوە،
هەردوو لا جەختیان لەسەر پابەندبوونی خۆیان کردەوە بۆ هێشتنەوەی عیراق لە دەرەوەی
بازنەی ململانێ سەربازییە بەردەوامەکانی ناوچەکە، بە ڕێزگرتنی لە سەروەرییەکەی بە
تەواوەتی و پشتیوانیکردنی عیراق لە دڵنیاییدان لەوەی کە ناکرێت خاک، ئاسمان و ئاوە
ناوچەییەکانی بۆ هەڕەشەکردن لە عیراق، یان وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بەکاربهێنرێن.
لە کۆتایی
بەیاننامەکەشدا،هەردوو لایەن دووپاتیان لە نوێکردنەوەی پابەندبوونی خۆیان کردەوە بۆ
هەماهەنگیکردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە شێوەیەک کە پێشینە بدات بە
هەنگاوەکانی عیراق بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان، بە جۆرێک کە سەقامگیری بپارێزێت
و پارێزگاری لە سەروەریی عیراق بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێژەی %20 داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت
11:36 PM - 2026-03-27 -
چیا کۆبانی بووە جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا
02:01 PM - 2026-03-27 -
بڕیارێک بۆ خوێندکارانی هەرێم کە لە ئێران دەخوێنن دەرکرا
11:18 AM - 2026-03-27 -
نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە
09:53 AM - 2026-03-27
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکارەکانی دەستپێکردنی دەوام رووندەکاتەوە
10:46 PM - 2026-03-27
بێگەرد تاڵەبانی: 20 بەنداوی بچووک و مامناوەند پڕبوون
10:27 PM - 2026-03-27
راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان: دەسەڵاتدارانی سوریا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە
06:45 PM - 2026-03-27
دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
05:28 PM - 2026-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان: دەسەڵاتدارانی سوریا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە
جیهان 06:45 PM - 2026-03-27 -
دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 05:28 PM - 2026-03-27 -
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: بەشداری لە جەنگی ئێراندا ناکەین
جیهان 02:26 PM - 2026-03-27 -
چیا کۆبانی بووە جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا
کوردستان 02:01 PM - 2026-03-27 -
ئێران: 350 کەشتی چاوەڕێی تێپەڕینن لە گەروی هورمز
جیهان 11:49 AM - 2026-03-27 -
بڕیارێک بۆ خوێندکارانی هەرێم کە لە ئێران دەخوێنن دەرکرا
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-27 -
کەشناسی هەرێم: بارانی بەلێزمە بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:37 AM - 2026-03-27 -
نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-03-27






.jpg)
دابەزێنە

