riklam

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: بەشداری لە جەنگی ئێراندا ناکەین

جیهان 02:26 PM - 2026-03-27
کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا میدیاکان

کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دووپاتی دەکاتەوە کە وڵاتەکەی بەشداری لە جەنگی دژی ئێران ناکات، چونکە بەرژەوەندی وڵاتەکەی لە تێوەگلان لەو جەنگەدا نییە.

کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند:وڵاتەکەی بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری لە جەنگ دژی ئێراندا ناکات و زیانی بۆ بەرژوەندییەکانمان هەیە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دووپاتیشی کردەوە: وڵاتەکەی بەشداری لە بەرپەرچدانەوەى درۆنەکانی ئێران دەکات، لە پێناو پاراستنی هاوپەیمانەکان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی.

هاوکات، کییەر ستارمەر دانی بەوەدا ناوە، کە ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی لە جەنگەکەدا بەکاردەهێنێت.

لە کۆتایشدا، کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا،رایگەیاند: وڵاتەکەی بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پەرەسەندنە سەربازییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا گرژی تێکەوتووە و سەرۆکی ئەمریکاش وڵاتانی ئەوروپا و ناتۆی بە پڵنگی سەر کاغەز ناوبرد، هەروەها راشیگەیاند: سەرۆکوەزیرانی ئێستای بەریتانیا وەک ویسنتۆن چەرچڵ مەزن نییە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket