riklam

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکارەکانی دەستپێکردنی دەوام رووندەکاتەوە

کوردستان 10:46 PM - 2026-03-27
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى PUKMEDIA

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

پرۆسەی خوێندن

رۆژی 29ی3ی2026، دەوامی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵاش رێکارەکان رووندەکاتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن، چەند رێکارێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ڕۆژی 28ی3ی2026،دەرگای سەرجەم بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبێت بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران و  زانکۆکانیش دەسەڵاتییان هەیە بۆ پێداچونەوە بەڕێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن ئەگەر پێویست بکات.

راشیگەیاندووە: زانکۆکان ئەولەویەت ئەدەن بە وانە کرداری و پراکتیکییەکان بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە کات و پرۆسەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و خوێندنی پێداگۆجی و خوێندنی سەنتەرەکانی زمان بەپێی پلان و بەرنامەی پێشووی خۆیان بەڕێوەدەچن.

لە بارەی  خوێندکارانی ماستەر و دکتۆراش، کە بەهۆی ئەم ماوەی پشووی ڕابردوو کاتی رەسمی خوێندنیان تەواو بوە و نەیانتوانیوە گفتوگۆی نامەکانییان بکەن، وەزارەتی خوێندنی باڵا، رایدەگەیەنێت: قەرەبوی ئەو ماوەیە دەکرێنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانکۆکان رادەسپێرێت ڕەچاوکردنی دۆخی دەروونی و سەلامەتی گیانی خوێندکاران بکەن و  پێویستە لەسەر زانکۆکان ئاسانکاری پێویست ئەنجام بدەن بەمەرجێک کار نەکاتە سەر کواڵیتی خوێندن.

لە کۆتایشدا،وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاندووە: بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان بەووردی و بەردەوام هەڵسەنگاندن و چاودێری بارودۆخەکە دەکەین، لەحاڵەتی هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket