riklam

بێگەرد تاڵەبانی: 20 بەنداوی بچووک و مامناوەند پڕبوون

کوردستان 10:27 PM - 2026-03-27
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو PUKMEDIA

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رایدەگەیەنێت: 20 بەنداوی بچووک و مامناوەند بەتەواوی پڕبوون و دووپاتیشی دەکاتەوە، ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان زامن کراوە.

وەزیری کشتوکاڵ لە پۆستێکیدا کە لە پەڕەی رەسمی خۆی لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە:20 بەنداوی بچووک و مامناوەند بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژ بوون لە تەواوی دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشدەکات: بەنداوی دەربەندیخان 2.3ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە و بە پێی پلانێکی زانستی هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەکرێت.

لە بارەی بەنداوی دووکانیشەوە، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، رایگەیاندووە: بەنداوی دوکان 3.7 ملیار م3 ئاوی کۆکردۆتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاد دەکات و پلانی کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی ئاومان لە کۆتایی وەرزدا هەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، راشیدەگەیەنێت: بەنداوی دهۆک ڕێژەیەکی باش ئاوی زیادی کردووە و نزیکە لە پڕبوون و 47 ملیۆن م3 ئاوی تێدایە.

لە کۆتایشدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، ئاشکرای کردووە: بەنداوی گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن م3 ئاوی خەزنکردووە کە 60% ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە و بەردەوامە لە زیادبوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket