riklam

دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 05:28 PM - 2026-03-27
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە میدیاکان

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە

لە رۆژی 29ی3ی2026، دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە، ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوە رادەگەیەنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، رایانگەیاند: ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 27ی3ی2026، ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە: دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 29ی3ی2026. 

پەیوەست بە رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی دەوام، هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە
ڕوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەی هەرێم، دەوامی خوێندنیان لە 1 ی 3 ی 2026 تا 4 ی 3 ی 2026، راگرت، پاشانیش تا رۆژی 23ی3 پشوو راگەیەندرا، بڕیاریشە 29ی3ی 2026 دەوامی ئاسایی دەستپێبکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket