riklam

بەڕێژەی %20 داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت

کوردستان 11:36 PM - 2026-03-27
زانکۆی سلێمانی PUKMEDIA

زانکۆی سلێمانی

بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان،جگە لە داشکانی %45ی پێشوو، بەرێژەی %20 داشکاندن بۆ کرێی خوێندن دەکرێت و خوێندکارانیش پێویستە تەواوی قیستەکانیان بدەن.

بە راسپاردەی  د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، لە کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەت لە ڕۆژی  26ی3ی2026، کە تیایدا پێشنیاری داشکاندنی کرێی خوێندن خرایەروو، بڕیار درا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی %20 سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی %45 بکرێت.

 هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە،مەرجە خوێندکار تاکو 3ی5ی2026، تەواوی قیستەکانی بدات.

بڕیارەکە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (بەیانییان و ئێواران) و دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) دەگرێتەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket