31 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە فاقە مەخموری-دا تێپەڕدەبێت
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-26
بۆردی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
شەهیدی فەرماندە فاقە مەخموری
ئەمڕۆ 26ی 3ی 2026، 31 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی نەمر فاروق حسێن عەبدوڵڵا، ناسراو بە فاقە مەخموری-دا تێپەڕدەبێت.
ژیاننامەی شەهید:
ساڵی 1963 لەمەخمور لەدایكبووە.
دەرچووی ئامادەیی كشتوكاڵی بووە.
ساڵی 1980 پەیوەندی بەكۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە كردووە.
ساڵی 1982 بووەتە پێشمەرگە لەهەرێمی دەشتی هەولێر.
ساڵی 1984 دەبێتە جێگری كەرت لەتیپی 87 ی قەرەچوغ، ساڵی 1986 بووەتە فەرماندەی كەرتی 2ی شەهید ئەحمەد قەمبەری لەتیپی 87ی قەرەچوغ، ساڵی 1988 دەبێتە جێگری فەرماندەی تیپی 87ی قەرەچوغ، ساڵی 1989 دەكرێتە فەرماندەی تیپی 87ی قەرەچوغ.
لەڕاپەڕینی 1991 دەكرێتە جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی 17ی قەرەچوغ، كە شەهید رێباز لێپرسراوی بەتالیۆنەكە بووە، هەمان ساڵ دەكرێتە فەرماندەی بەتالیۆنی 17ی قەرەچوغ، ساڵی 1992 كراوە بە لێپرسراوی بەتالیۆنی 2ی قەرەچوغ، لەگەڵ دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەكرێتە فەرماندەی فەوجی 2ی پاراستنی هەولێر بە پلەی موقەدم، ماوەیەكیش بەڕێوەبەری ئاسایشی ئاكرێ بووە، لەناوەڕاستی ساڵی 1994 كرایە فەرماندەی لیوای تایبەتی رۆژهەڵات، لەژیانی پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار بووە، مخابن لەشەوی 26 لەسەر 27ی 3ی 1995، لەشەڕی نەگریسی ناوخۆدا شەهید بوو.
ئەو شەڕ و داستانانەی فەرماندە فاقە مەخموری بەشداریی تێدا كردووە:
1- گرتنی بێتواتە، 1983
2- گرتنی هیران مانگی كانونی دووەمی 1985
3- گرتنی زنجیرە رەبیەكانی ڕێگای كۆیه ـ هەولێر، 1985
4- شەڕی قەیوان ماوەت 1986
5- لێدانی بیرە نەوتەكانی كەركوك 1986
6- شەڕی سیاو و شێخ شەروان لە 13-11-1986
7- شەڕی تەلەلخێم 1986
8- گرتنی ناحیەی تەقتەق 1987
9ـ گرتنی قاتعی ئەبوجەعفەرمەنسور 1987
10- شەڕەكانی مەڵبەندی سێ
11ـ گرتنی سەری ڕەش 1987
12- شەڕی كونەكۆتر ـ قەندیل 1988
13- گرتنی گوندی مەچلوبە لەتۆڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە 1988
14- لە ڕاپەڕینی 1991 دا، لێپرسراوی راستەخۆی ڕزگاركردنی شاری مەخمور و كەندێناوە و قەراج بووە.
15- لە ساڵی 1991 لە داستانی كۆڕێ دا رۆڵی سەرەكی هەبووە و دەبابەیەكیشی سوتاندووە
16- سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی گرتنی فەوجی 20 ی سەر بەلیوای دیبەگە - مەخموری كردووە.
17- فەرماندەی راستەوخۆی گرتنی كەتیبەی تۆپخانە و كەتیبەی تانكی دیبەگەی بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

