كوێ براوه‌ی كلیلی ئابووری جیهان ده‌بێت ؟
جیهان 10:59 AM - 2026-03-25
PUKMEDIA
گەرووی هورمز
دوێنێ سێ شه‌ممه، چه‌ندین كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له گه‌روی هورمزه‌وه
تێپه‌ڕین و راپۆرته‌كان ئاماژه به ئەوه ده‌كه‌ن، كه ئێران رێگه‌ی داوه به تێپه‌ڕ‌بوونی
هه‌موو كه‌شتییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو به‌ره‌و ئه‌ورووپا و هندستان، ئه‌مه‌ش له
به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕ‌ی (2) ملیۆن دۆلار.
چاودێرانیش ده‌ڵێن، تره‌مپ وه‌ك ئامانجێكی سه‌ربازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران
كرد و ئه‌وه‌ی پشتگوێخست، كه ئێران یه‌كێك له گرنگترین كلیله‌كانی ئابووری جیهانی
له ده‌ستدایە، كه ئه‌ویش گه‌رووی هورمزه، بۆیه جه‌نگه‌كه چیتر ته‌نها بریتی
نییه له مووشه‌كی ئاسمانی، به‌ڵكو خۆی له شاده‌ماری وزه‌ی ده‌ریایی ده‌بینێته‌وه.
ئێستا 400 كه‌شتی له ده‌ره‌وه‌ی گه‌روی هورمزن و چاوه‌ڕ‌ێن له گه‌روه‌كه‌وه
تێپه‌ڕن، له كاتێكدا ر‌ۆژانه ته‌نها ر‌ێگه به تێپه‌ڕ‌بوونی 60 كه‌شتی ده‌درێت.
ئاژانسه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بۆ تانكه‌رێكی زه‌به‌لاحی نه‌وت، كه 2 ملیۆن
به‌رمیل نه‌وت هه‌ڵده‌گرێت و وه‌ك مه‌رجی تێپه‌ڕ‌بوون بڕ‌ی 2 ملیۆن دۆلار به (یوانی
چینی) ده‌دات، ئه‌مه یه‌كسانه به ته‌نها 1 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌کە
تێدەپه‌ڕ‌ێت، سوپای پاسداران كۆدێكی ر‌ێپێدان و ر‌ێنمایی ر‌ێڕ‌ه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌نێرێت،
له كاتی نزیكبوونه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كه له رێگه‌ی ر‌ادیۆی (VHF)
و سیستمی (AIS)
ئه‌نجامده‌درێت.
نه‌وتی خاوی ئێران هێشتا به‌لێشاو ده‌ڕ‌وات، وه‌ك پێش جه‌نگه‌كه كه نزیكه‌ی
(1.1 بۆ 1.5) ملیۆن به‌رمیله له ر‌ۆژێكدا، كه زۆربه‌ی بۆ چین ده‌چێت، به تایبه‌تی
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ سزاكانی سه‌ر نه‌وتی تارانی هه‌ڵگرت.
له ئێستادا ئێران كۆنترۆڵی ر‌ێڕ‌ه‌وه‌كانی بازاڕ‌ی وزه‌ی جیهان ده‌كات، ته‌نانه‌ت
بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا نه‌یتوانی ر‌ێژه‌ی سوود كه‌مبكاته‌وه،
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی له ئه‌نجامی داخستنی گه‌روی هورمز دروستبووه، كه بووه
هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه بۆ هاووڵاتییانی ئه‌مریكی به ر‌ێژه‌ی لانیكه‌م
(50٪).
به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، 14 وڵات راسته‌وخۆ نرخی
سووته‌مه‌نییان له وڵاته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه كه میسر و كۆریاى باشوور یه‌كێك
بوون له‌و وڵاتانه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو كه دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندوه،
هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گه‌رووی هورمز،
چونكه مه‌ترسییه‌كه تا دێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش گه‌وره‌تر
ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی چواره‌می جه‌نگه‌كه‌دا، چیتر زیانه‌كان به ژماره‌ی كوژراو و
برینداره‌كانی مه‌یدانی جه‌نگ ناپێورێن، به‌ڵكو به‌وه ده‌پێورێن كێ كۆنترۆڵی ر‌ێڕ‌ه‌وه‌كانی
وزه ده‌كات؟ كێ ئاڕاسته‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری له جیهاندا دیاریده‌كات؟ ئه‌وه
براوه‌ی جه‌نگه‌كه ده‌بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

