riklam

دژەتیرۆر: ئەرکی حکومەتی فیدراڵە کە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێت

کوردستان 07:18 PM - 2026-03-24
لۆگۆی دژە تیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی دژە تیرۆر

دژەتیرۆر

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دژی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆسەر پێشمەرگەکانی سنوری قەزای خەلیفان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:پێش هەمووان ئەرکی حکومەتی فیدراڵە کە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانەی خاکەکەی لەلایەن دراوسێکانی و هێرشی میلیشیا لە یاسادەرچووەکانی سنووری دەسەڵاتی خۆی دابنێت و هەڵوێستێکی ڕوون لەم بارەیەوە بخاتە ڕوو.

دەقی پەیامەکە:

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی ئەو 6 پێشمەرگەیە دەکەین کە شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای خەلیفان شەهیدبوون، هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ بریندارەکانیش دەخوازین.

هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لەگەڵ دەستپێکی ئەم جەنگەدا بە ڕوونی هەڵوێستی خۆیان ئاشکراکرد کە نابنە بەشێک لە هیچ بەرەیەکی جەنگەکە دژ بە بەرەی بەرامبەر، بەڵام لەبری ڕێزگرتن لەم هەڵوێستە بەبەردەوامی ڕۆژانە هێرش دەکرێتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە درۆنی خۆکوژ و موشەک، سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە مەترسییەوە بە مەبەستی پەلکێشکردنی هەرێمەکەمان بۆ ناو ئەم جەنگە.

پێش هەمووان ئەرکی حکومەتی فیدراڵە کە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانەی خاکەکەی لەلایەن دراوسێکانی و هێرشی میلیشیا لە یاسادەرچووەکانی سنووری دەسەڵاتی خۆی دابنێت و هەڵوێستێکی ڕوون لەم بارەیەوە بخاتە ڕوو.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر - CTG

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket