riklam

فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 66 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان 10:28 AM - 2026-03-24
ئەو فڕۆکەیەى کەوتە خوارەوە aljazeera

ئەو فڕۆکەیەى کەوتە خوارەوە

جیهانى

فڕۆکەیەکی سەربازی لە کۆڵۆمبیا کەوتە خوارەوە و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کۆڵۆمبیا رایگەیاند: لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی 66 کەس گیانیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستاش چوار لەو کەسانە بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ سێ شەممە 24ى3ى2026، هوگۆ ئەلیخاندرۆ لۆپێز بارێتۆ، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی 66 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 58 سەرباز و شەش کارمەندی هێزی ئاسمانی و دوو ئەفسەری پۆلیس بوون و تاوەکو ئێستاش چوار سەرباز بێسەروشوێنن.

کارلۆس کلارۆس، بەرپرس لە حکوومەتی کۆڵۆمبیا رایگەیاند: تیمەکانمان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گواستنەوە و فریاکەوتنی سەربازە بریندارەکان و تاوەکو ئێستا چارەسەری پێویست بۆ 81 برینداری رووداوەکە کراوە.

فڕۆکەکە لە جۆری هێرکۆلیس "C-130 "بووە و یەکێک بووە لە فڕۆکە گرنگەکانی گواستنەوەی سەربازی و جێگری سەرۆکی شارەوانی پۆرتۆ لێگویزامۆ لە پارێزگای پوتوامۆ رایگەیاند: دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵفڕینی فڕۆکەکە لە بنکە سەربازییەکەوە ئەو رووداوە روویداوە و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری تەکنیکی یان مرۆیی لە پشت کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە کراوەتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket