riklam

لە ماوەى هەفتەیەکدا نرخى ئۆنسەیەک زێڕ 500 دۆلار دادەبەزێت

جیهان 12:04 PM - 2026-03-21
زێڕ scmp

زێڕ

نرخی زێڕ و دراو ئابووری

ئەمڕۆ شەممە 21ى3ى2026 نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بەراورد بە هەفتەیەک پێش ئێستا زیاتر لە 500 دۆلار نرخەکەى نزم بووەتەوە.

لە ماوەى هەفتەیەکدا نرخى ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 500 دۆلار دابەزینى بە خۆوە بینى، بە شێوەیەک کە دوێنێ شەو لە کاتى دوا ساتەکانى  داخستنى بازاڕەکانى بۆرسەی جیهانی نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بە 4490 دۆلار بوو، ئەمە لەکاتێکدایە رۆژى شەممەى هەفتەى رابردوو نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەى 5025 دۆلار بووە.

ئەم دابەزینەى نرخى زێڕیش کە لە کاتى داخستنى بازاڕەکاندا لە شەوى هەینیدا روویداوە، زۆرترین دابەزینە لە ماوەى هەفتەیەکدا و لە رابردوشدا بەرزترین نرخ بۆ ئۆنسەیەک زێڕ 5600 دۆلار بووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket