سامانە سروشتییەكان: بەهۆی هێرشەكانەوە بەرهەمهێنانی نەوت وەستاوەو بەغداد رێگریی ناكات
کوردستان 07:35 PM - 2026-03-15
PUKMEDIA
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە شەش خاڵ وەڵامی بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: وەزارەتی نەوت بابەتەكەی شێواندووە و دەیەوێت رای گشتی چەواشە بكات، لەكاتێكدا بەهۆی هێرشی گرووپە چەكدارەكانەوە بەرهەمهێنانی نەوت وەستاوە كەچی بەغداد ئامادە نییە رێگرییان لێ بكات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكی لەبارەی بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: وەزارەتی نەوتی عیراق بەیاننامەیەكیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایا هەرێمی كوردستان ئامادە نییە نەوت بەڕێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیهانی توركیا هەناردە بكات. بۆ ڕای گشتی ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕوون دەكەینەوە:
1- ئەوەی ڕاستی بێت لە بەیانەكەدا هەموو رەهەندەكانی كێشەكە باس نەكراون و بابەتەكەیان شێواندووە و هەوڵی تۆمەتباركردنی هەرێمی كوردستانیان داوە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی.
2- حكومەتی ئیستای بەغداد لە مانگی یەكەوە ئابلوقەیەكی خنكێنەری بە بیانووی جێگیركردنی سیستەمی ئەسیكۆدا خستووەتە سەر هەرێمی كوردستان و ڕێگە نادات دۆلار بۆ بازرگانەكانی كوردستان بەردەست بێت و لەو كاتەوە، هیچ جوڵەیەكی بازرگانی نەماوە و ئامادە نیە كاتی پێویست بۆ هەرێم تەرخان بكات بو جێگیركردنی سیستەمەكە، كە هەر لە سەرەتای ئەم قەیرانەوە داوامان كردووە.
3-میلیشیاكانی لە یاسا دەرچوو، هەموو كێڵگە و پالاوگەكانی نەوت وگاز و وزەی هەرێمیان كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشە تیروریستیانەدا، بەرهەمهێنان وەستاوە و هیچ بەرهەمێكی نەوتی نەماوە لە كوردستان تا هەناردەی دەرەوە بكرێت.
4- بەغداد ئامادە نییە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە تیروریستیانە ببێتەوە كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و رێگرییان لێ بكات. تا ئێستا هیچ رێكارێكی كاریگەر بەدی ناكرێت بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە.
5- بەشێكی زوری ئەم هێرشبەرانە لە بەغدا مووچە وەردەگرن و پڕچەك كراون و پارەدار دەكرێن، لە كاتێكدا كە مووچەی خەڵكی كوردستان هەمیشە دوا دەكەوێت و كەمتر لە گوژمەی پێویست دەنێردرێت.
6- هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوەیەك ئامادەیی خوی دەربڕیوە كە عێراق و هەرێمی كوردستان لەم قەیرانە دەرباز بكات و ئەمە چەندین جارە داوا لە بەغدا دەكەین گفتگۆیەكی بنیادنەر بوچارەسەری كۆی ئەم كێشانە دەست پێ بكرێت، بەڵام داواكاری ئێمە پشتگوێ خراوە و هەوڵ دراوە ئەجندای نادەستوری و نایاسایی لە سەر هەرێم بسەپێندرێت.
جارێكی دیكەش دووپاتی دەكەینەوە كە ئامادەین بۆ ئەوەی هەرچی زووتر، تیمە بسپۆرەكان لە سەر ئەم خاڵانەی جێی ناكۆكین دانیشتن بكەن و بگەینە ئەنجامێكی خێرای وا كە هەموو عێراق لیێ سوودمەند بێت و كوردستانیش چیتر ستەمی لێ نەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ 15ی 3ی 2026، وەزارەتی نەوتی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: داوا لەهەرێمی كوردستان دەكەین دەستبەجێ دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بكاتەوە، دووپاتیشی كردەوە دوای هەناردەكردنەوەی نەوت، مەرجەكانی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

