riklam

قوباد تاڵەبانی: شانازی بە کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەم

کوردستان 03:41 PM - 2026-03-15
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراوانی کەرتی تەندروستی سلێمانی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران

کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراوانی کەرتی تەندروستی سلێمانی

قوباد تاڵەبانی سلێمانی

بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکووڕییەکانی کەرتی تەندروستی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد و لەگەڵ دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی کرد، کە سەرباری هەموو کێشە و قەیران و گرفتەکانی بەردەمیان، بە هەوڵ و ماندووبوون و شارەزایی خۆیان نەک هەر نەیانهێشتووە کەرتی تەندروستی پەکی بکەوێت، بەڵکو بە شانازییەوە تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراقدا پێشەنگە لە خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا.
جێگری سەرۆکوەزیران راشیگەیاند شانازی بە کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکات و دڵخۆشە کە کەرتی تەندروستی لە دەستێکی ئەمیندایە.
دواتر هەڵسەنگاندن کرا بۆ پلانە نوێیەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانە نوێیەکان راگەیاند و ئامادەیی دەربڕی بۆ دابینکردنی ئامێرە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بە ئاماژەدان بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەریی لەسەر کەرتی تەندروستی، گفتوگۆکرا لەبارەی ئامادەکارییەکان و گرتنەبەری هەندێک رێوشوێنی پێویست، جێگری سەرۆکوەزیران دڵنیاکرایەوە لەوەی کەرتی تەندروستی لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket