به‌ژماره.. زیانه گیانی و ماددییه‌كانی پانزەهەمین جه‌نگ
جیهان 02:25 PM - 2026-03-14
Reuters
بۆردومانێک بۆ سەر تارانی پایتەخت
جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، پێی نایه هه‌فته‌ی سێهه‌مه‌وه‌و
ناوچه‌كه و جیهانییش به‌هۆیه‌وه له‌ئاڵۆزییه‌كی ئه‌منی و ئابووری و وزه‌ی تونددایه
و ئاماری كوژراوانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیش له زیادبووندان.
جەنگ درێژە دەکێشێت
كاتێك ئه‌مریكا، ئیسرائیل له 28ی2ی2026، هێرشیان كرده سه‌ر ئێران، زۆر له
شیكه‌ره‌وه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان پێیانوابوو شه‌ڕ‌ه‌كه سنورداره و له ماوه‌ی
كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا كۆتایی دێت، به‌ڵام
دوای سێ هه‌فته، جه‌نگ به‌رده‌وامه و هێشتا لایه‌نه ركابه‌ره‌كان هیچ
نیازێكیان بۆ دانوستان و وه‌ستانی جه‌نگ نییه.
ژمارەی کوژراوان لە ئێران لە بەرزبوونەوەدایە
ئێران،
له‌و جه‌نگه‌دا زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه، زۆرێك
له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی كوژراون و رابه‌ری باڵای وڵاته‌كه‌شی له‌ده‌ستدا،
هاوكات به‌پێی راپۆرته‌كان، تاوه‌كو ئێستا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌زار و 348 كه‌س
له‌ئێران كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش 17 هه‌زاری تێپه‌ڕ‌اندووه،
هاوكات ئاژانسی هه‌رانا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووه: هه‌زار
و 100 منداڵ به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه بریندار بوون یان كوژراون.
زیاتر لە 21 هەزار پێگەی مەدەنی بەئامانج گیراون
هه‌ر په‌یوه‌ست به زیانه‌كانی جه‌نگ، مانگی سوری ئێرانی ئاشكرایكردووه كه
زیاتر 21 هه‌زار و 720 پێگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ئامانج گیراون، كه 17 هه‌زار و 353 یه‌كه‌ی
نیشته‌جێبوون و 4122 شوێنی بازرگانی و 160 بنكه‌ی ته‌ندروستی، كه نه‌خۆشخانه‌كان
و فریاگوزاری بنكه‌ی ته‌ندروستی و نۆرینگه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: تاوه‌كو ئێستا 9 نه‌خۆشخانه، په‌كخراون و
ناتوانن خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها 69 قوتابخانه‌ش به
ئامانج گیراون.
دوو له‌سه‌ر سێی سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌كی ئێران له‌ناوچوون
په‌یوه‌ست به‌زیانه سه‌ربازییه‌كانیش، ئاژانسی بلومبێرگ و نیویۆرك تایمز،
له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه دوو له‌سه‌ر سێی سه‌كۆكانی
هه‌ڵدانی موشه‌كی ئێران له‌ناوچوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زیانێكی زۆر به‌ر وزه‌ی ئێران كه‌وتووه و هه‌فته‌ی
رابردوو ئیسرائیل وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی له باشوری تاران بۆردومانكرد، كه سه‌رباری
زیانێكی زۆر، بووه هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه، هاوكات دورگه‌ی خارگی به
ئامانج گیرا، كه شاده‌ماری ئابووری ئێرانه و زیاتر له %90ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی
خاوی ئێران له رێگه‌ی ئه‌و دورگه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
خاوه‌نی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تێرمیناڵه‌كانی باركردنی نه‌وته له‌جیهاندا.
شەپۆلی 48 هەمینی مووشەکەکانی ئێران
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێران به مووشه‌ك و فڕ‌ۆكه‌ی بێفڕ‌ۆكه‌وان به‌رده‌وامه
له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو ئێستا
48 شه‌پۆلی مووشه‌كی له‌ئۆپه‌راسیۆنی "وه‌عدی سادق 4"ـی ئاڕ‌استه‌ی ئه‌و
وڵاتانه كردووه.
زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئیسرائیل گه‌وره‌ن
ئێران
له‌هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، زیاتر ته‌لئه‌بیبی پایته‌خت و حه‌یفا و ناوچه‌كانی
ناوه‌ڕ‌است و باشوور به ئامانج ده‌گرێت، به‌پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئیسرائیل، تاوه‌كو ئێستا 2745 كه‌س بریندار بوون، كه 85 كه‌سیان هێشتا له‌نه‌خۆشخانه‌كانن
و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، هاوكات 13 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه كوژراون.
زیاتر لە نۆ هەزار ئیسرائیلی داوای قەرەبوو دەکەنەوە
په‌یوه‌ست به زیانه مادییه‌كانیش، رۆژنامه‌ی "جیۆرزالیم پۆست"ی
ئیسرائیلی، رایگه‌یاندووه: تاوه‌كو ئێستا 9115 كه‌س داوای قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان
كردووه، كه به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 1485ی
زیانی ئۆتۆمبێل بووه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش زیانه‌كانی ماڵ و شوێنه‌كان بووه، كه كۆی
زیانه‌كان نزیكه‌ی 2 ملیار‌و 900 ملیۆن شیگڵ ده‌كات، واته نزیكه‌ی 922 ملیۆن دۆلار.
ئەمریکا 13 سەربازی کوژراوە
هاوكات، ئه‌مریكاش له‌م جه‌نگه‌دا زیانی زۆری مادی و گیانی به‌ركه‌وتووه،
به‌شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو ئێستا 13 سه‌ربازی كورژاون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیاتر له
150 سه‌ربازی دیكه‌شی بریندار بوون.
خەرجی و زیانی جەنگ لەسەر ئەمریکا زۆرن
په‌یوه‌ست
به‌زیانه‌كانی دیكه‌ش، تاوه‌كو ئێستا سێ فڕ‌ۆكه‌ی له‌جۆری (F-15E) له كوه‌یت خراوه‌ته خواره‌وه و فڕ‌ۆكه‌یه‌كی
سوته‌مه‌نی له‌عیراق كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 11 فڕ‌ۆكه‌ی بێفڕ‌ۆكه‌ی
تێكشكاوه، زیانه‌كانیشی نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌فته‌ی
یه‌كه‌می خه‌رجی جه‌نگدا، ئه‌مریكا 11 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری خه‌رجكردووه.
نرخی نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند
ئێران له‌ده‌ستپێكی جه‌نگه‌كه‌كه‌دا، گه‌روی هورمزی به‌رووی كه‌شتییه نه‌وت
هه‌ڵگره‌كاندا داخست، به‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه،
دواتریش به‌هۆی لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نرخه‌كه‌ی به‌رز و
نزمی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام هێشتا به به‌رزی ماوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕ‌ۆ
14ی3ی2026، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 103 دۆلار و یه‌ك سه‌نته، هاوكات، نرخی
یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس 98 دۆلار و 71 سه‌نته.
ئاسمانی وڵاتانی ناوچه به‌داخراوی ماوه‌ته‌وه
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه، جگه له‌ئێران و ئیسرائیل، وڵاتانی
ناوچه‌كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به‌رووی هه‌موو گه‌شتێكدا داخست، به‌شێوه‌یه‌ك
تاوه‌كو ئێستا 52 هه‌زار گه‌شتی ئاسمانیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نرخی بلیتی فڕ‌ۆكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
دۆخی جه‌نگ له‌هه‌فته‌ی سێیه‌م
له‌هه‌فته‌ی سێیه‌مدا هێرشه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن و هه‌ریه‌ك له ئێران و
ئه‌مریكا، ده‌یانه‌وێت خۆیان وه‌ك براوه نیشانبده‌ن، هه‌روه‌ها هیچ ئاماده‌یه‌كیشیان
بۆ دانوستان و وه‌ستانی جه‌نگ نیشاننه‌داوه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌نوێترین
هه‌ڵوێستیدا رایگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو هێرشه‌كان چڕ‌تر ده‌كه‌ینه‌وه، ئێرانیش
مه‌رجی بۆ وه‌ستانی جه‌نگ هه‌یه و داوای گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی
هێرشه‌كان و قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رایگه‌یاندووه: ئێران بڕ‌یار
له وه‌ستانی جه‌نگ ده‌دات و به‌پۆستێكی تویته‌ر جه‌نگ راناگیرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

