riklam

دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە

کوردستان 01:33 PM - 2026-03-14
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران راگەیاندنى دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران

دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران

ئابووری گەشتیار

سبەینێ یەکشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دەروازەى گومرگی تەمەرچینی ئێرانی بە روی هاتووچۆی گەشتیاری و جموجۆڵى بازرگانییەوە دەکرێتەوە.

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و هاوردەکاران و هەناردەکاران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە سبەینێ رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 15ى3ى2026 دەکرێتەوە.

ئاشکراشى کرد: دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ دەروازەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانی بە روی هاتووچۆی گەشتیاریی و جموجۆڵى بازرگانییەوە دەکرێتەوە و وەکو جاران ئاسایی دەبێتەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket