ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13
PUKMEDIA
بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم
ئەو بۆریانەى کە نەوتى عیراقى پێ هەناردەى بەندەرى جەیهان دەکرێت، سەرجەمیان لەلایەن تیرۆرستانەوە تەقێندراونەتەوە و کار ناکەن پسپۆرێکى ئابوریش دەڵێت پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بەڵام لە ئێستادا عیراق ئەو توانایەى نییە، ئەو بۆریانە نۆژەن بکاتەوە.
د. بەهجەت ئەحمەد پسپۆڕ لە بواری وزە و گرێبەستەکانی نەوت و گاز تیشک دەخاتە سەر دۆخی نالەباری ژێرخانی گواستنەوەی نەوتی عیراق و بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند: لە ئێستادا کە هێڵە ستراتیجییەکان و ئەو بۆریانەی کە نەوتی کێڵگەکانی باشووری عیراق دەبەستنەوە بە کەرکوکەوە و لە رێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە بە بەندەری جەیهانەوە بەستراوەتەوە، بەهۆی جەنگی 2003 و هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش و کردەوەی تێکدەرانەوە، تووشی کاولکارییەکی زۆر بوون، ناتوانرێت ئاوا نەوتی پێ هەناردە بکرێت.
ناوبراو روونیکردەوە: کە ئەم هێڵانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەی بنەڕەتی هەیە، بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا ئەنجامدانی ئەو کارە مەحاڵە.
سەبارەت بە نەوتی کەرکوکیش، د.بەهجەت ئەحمەد وتی: "ئێستا کەرکوک ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، کە هەمووی بۆ پێداویستی ناوخۆی پارێزگاکانی باکووری عیراق تەرخانکراوە، هەر هەوڵێک بۆ هەناردەکردنی، کەمی سووتەمەنی لە ناوخۆی وڵاتدا دروست دەکات."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

