riklam

شێخ جەعفەر: لەمڕۆژەدا هەولێر تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا

کوردستان 01:51 PM - 2026-03-11
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

راپەرین

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: یادی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری هەولێر و ئازادکردنی ئەم شارە لە چنگی دوژمن، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، هەمیشە وەک دوو سەرکەوتنی پڕ شکۆ و سەروەریی دەمێنێتەوە لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا.

دەقی پەیامەکە:

یادی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری هەولێر و ئازادکردنی ئەم شارە لە چنگی دوژمن، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، هەمیشە وەک دوو سەرکەوتنی پڕ شکۆ و سەروەریی دەمێنێتەوە لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا.

 هەرچەندە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنامەکە وەکو خۆیی و پاشگەزبوونەوەی حکومەتی بەعسی فاشیزمی ئەوسا لە ئاست داواکارییەکانی سەرکردایەتیی شۆڕشی کورد چارەنووسی گەلی کوردستانی بەرەو تونێلێکی نادیار برد، بەڵام شۆڕشی نوێ بەردەوامی بە خەباتی شۆڕشگێڕیدا تا ئەو کاتەی ئازایەتی و چاونەترسی خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتیی پێشمەرگە قارەمانەکان، تاجی سەرکەوتنی ڕاپەرینیان خستە سەر و حوکمی ڕژێمی دیکتاتۆریان لە خاکی پیرۆزی کوردستان شکست پێهێنا.

پیرۆزیی یادی ڕاپەڕین و خەباتی ڕابردووی پڕ لە شۆڕشگێڕیمان، بەرپرسیاریەتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانی کۆی لایەنە سیاسییەکانمان، لە بەرانبەر بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان و فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتییانی کوردستان.

بەرز و پیرۆز بێت یادی ئازادکرنی شاری قەڵا و منارە، درود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕاپەڕین و ڕێگای ئازادی کوردستان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
11ی ئاداری2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket