ژماره‌ی ئاواره و كوژراوانی 10 رۆژی رابردووی لوبنان راگه‌یه‌ندرا
جیهان 12:08 PM - 2026-03-11
الشرق الاوسط
هێرشى ئاسمانى بۆ سەر لوبنان
ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی 760 هه‌زار كه‌سیان تۆماركردوه، كه به‌هۆی شه‌ڕ‌ی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیله‌وه ئاواره‌بوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان و گه‌ڕ‌ه‌كه‌كانی باشووری به‌یروت ده‌ستیپێكرد، دوای ده‌ركردنی هۆشداری بۆ چۆڵكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه.
ئه‌و جه‌نگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه پریشكی به‌ر لوبنانیش كه‌وتووه و حیزبوڵڵای لوبنان ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی عه‌لی خامنه‌یی، ڕ‌ێبه‌ری شۆڕ‌شی ئیسلامیی ئێران له ئیسرائیل بكاته‌وه و له‌یه‌كه‌م رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی عه‌لی خامنه‌یی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستپێكردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل به‌هێرشی ئاسمانی به‌رفراوان بۆ سه‌ر لوبنان وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه.
یه‌كه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كانی حكومه‌تی لوبنان له‌نوێترین بڵاوكراوه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كه له 2ی ئازاره‌وه 759 هه‌زار و 300 كه‌س ئاواربوون كه له‌ناویاندا زیاتر له 122 هه‌زار كه‌س له‌په‌ناگه‌كانی حكومه‌تدان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش قوتابخانه و دامه‌زراوه گشتییه‌كانیان كردوه به شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ئاواره‌كان، وه‌ك شاری وه‌رزشی به‌یروت، هه‌روه‌ها شانه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی مه‌ترسی و كاره‌ساته‌كان له نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، بڵاویكرده‌وه، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان 570 كه‌س كوژراون و هه‌زار و 444 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژماره‌ی ئاواره و كوژراوانی 10 رۆژی رابردووی لوبنان راگه‌یه‌ندرا
12:08 PM - 2026-03-11 -
گرانبونى نرخى نان و سەموون رەتدەکرێتەوە
11:23 AM - 2026-03-11 -
ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن
09:40 AM - 2026-03-11 -
خانه‌قین له‌به‌عس پاككرایه‌وه
09:22 AM - 2026-03-11
ئەمانەش ببینە
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: ئەرکی حزبە کوردستانییەکانە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان یەکدەنگ بن
11:54 AM - 2026-03-11
بێ کارەبایی گرفت بۆ وەرگرتنی مووچە دروست دەکات
10:54 AM - 2026-03-11
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بروسکەکەى کاکى کاکان هەولێرى خرۆشاند
10:38 AM - 2026-03-11
ئەوێ رۆژێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ هەولێر ئازاد كرا
09:15 AM - 2026-03-11
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی بەرگریی سوریا: سیپان حەمۆ وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی دەستنیشانکرا
کوردستان 07:48 PM - 2026-03-10 -
لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر: یەکێتی بێ جیاوازی بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەی تێدەکۆشێت
کوردستان 07:16 PM - 2026-03-10 -
پۆلیسی هەڵەبجە سێ تۆمەتباری دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکات
کوردستان 06:09 PM - 2026-03-10 -
سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی رابەری نوێ لە ئێران دەکات
کوردستان 04:51 PM - 2026-03-10 -
ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
کوردستان 03:18 PM - 2026-03-10 -
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
کوردستان 01:09 PM - 2026-03-10 -
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
کوردستان 12:48 PM - 2026-03-10 -
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
کوردستان 12:29 PM - 2026-03-10







دابەزێنە

