riklam

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە

جیهان 10:34 AM - 2026-03-02
نرخی نەوت و زێڕ AI

نرخی نەوت و زێڕ

نرخی نەوت

بەهۆی گرژییە سەربازییەکانی نێوان وڵاتان، نرخی وزە و کانزاکان لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە %9 و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس %7 بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ 2ی3ی2026 نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینت بە 76 دۆلار و 27 سەنت و یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 69 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی تەواوی هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز (کە %20ی نەوت و گازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت) دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سێ کەشتی پەکیکەوتووە.

هاوکات بانکی "مۆرگان ستانلی" پێشبینی دەکات نرخی نەوتی برێنت لە وەرزی دووەمدا بگاتە 80 دۆلار و  شیکەرەوەکانی "سیتی گروپ"یش پێیان وایە ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، نرخەکە لە نێوان 80 بۆ 90 دۆلار جێگیر دەبێت.

لەلایەکی ترەوە بەهۆی مەترسییەکانی جەنگ، وەبەرهێنەران روویان لە کڕینی زێڕ و کانزاکان کردووە و ئەمەش نرخی زێڕ و زیوی بەرزکردووەتەوە.

نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ 2ی3ی2026 نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 5 هەزار و 390 دۆلار.

هاوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتە 95 دۆلار و 35 سەنت و پلاتین و پەلادیۆمیش بەڕێژەی کەمتر لە 1% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، جیهان چاوەڕێی گۆڕانکارییە سیاسییەکانە؛ شیکەرەوەکان پێیان وایە یان دەبێت گۆڕانکاری لە سەرکردایەتی ئێراندا رووبدات، یان ئەمریکا فشارەکان کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی بازاڕەکان ئارام ببنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket