riklam

وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند

جیهان 11:49 AM - 2026-03-02
دووکەڵ لە بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوێت بەرز دەبێتەوە AFP

دووکەڵ لە بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوێت بەرز دەبێتەوە

ئەمریكا

وەزارەتی بەرگری کوەیت ڕایدەگەیەنێت، چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام سەرجەم تیمە فڕۆکەوانەکان ڕزگاریان بووە.

وتەبێژی رەسمیی وەزارەتی بەرگری کوەیت ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی کەوتوونەتە خوارەوە و سەرجەم تیمەکانی ناو فڕۆکەکان بە سەلامەتی رزگارکراون، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیان بە ڕێککارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن کردووە و تیمەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان و پێشکەشکردنی چارەسەری پێویست و لەئێستاشدا بارودۆخیان جێگیرە.
راشیگەیاند: هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان دەربارەی هۆکارەکانی ڕووداوەکە کراوە و ڕێکاری تەکنیکی هاوبەش گیراوەتە بەر، داواشیکرد  زانیارییەکان تەنها لە سەرچاوە رەسمییەکانەوە وەربگیرێن.

تەقینەوە و دووکەڵ لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا

هاوکات سوپای کوەیت لەڕێگەی ئاژانسی (کونا)وە جەختی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین درۆنیان تێکشکاندووە کە هەوڵی بەئامانجگرتنی وڵاتەکەیان داوە و لەلایەکی تریشەوە پەیامنێری ئاژانسی (فرانس پرێس) ڕایگەیاند: دوای شەپۆلێکی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، دووکەڵ لە ناوەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری کوەیت بەرزبووەتەوە.

تا ئێستا هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس، کە یەکێکیان لە وڵاتی کوەیتە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket