لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02
bbc
تاران
بەرەبەیانی دوێنێ، ئێران دانی بە گیانلەدەستدانی ئایەتوڵڵا عەلی
خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیدا نا و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەشی راگەیاند.
لەو هێرشەی بەیانی شەممە 28/2/2026 لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە
کرایەسەر ئێران و بەدیاریکراوی بۆسەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی رابەر لە تاران،
ئایەتوڵڵا خامنەیی و ژمارەیەك لە سەرکردە باڵا سەربازی و ئەمنییەکانی وڵاتەکە
گیانیانلەدەستدا.
ئەنجومەنێکی کاتی بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات پێکدەهێنرێت
بەگوێرەی ئەوەی لە میدیای جیهانیدا بڵاوکراوەتەوە، بڕیاربووە کۆبوونەوەی رابەری کۆماری ئیسلامی و سەرکردە باڵاکان لە ئێوارەدا بەڕێوەبچێت، بەڵام کاتی کۆبوونەوەکە گۆڕاوە، بۆیە ئەمریکا و ئیسرائیل بەهۆی زانینی کاتی کۆبوونەوەکە، بڕیاریان داوە هێرش بکەن و شوێنی ئەو کۆبوونەوەیە بکەنە ئامانج.
ئەوانەی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی گیانیانلەدەستداوە و لەلایەن میدیای رەسمیی ئێرانەوە پشتڕاستکراونەتەوە، بریتین لە: عەلی شەمخانی راوێژکاری باڵای رابەر، محەمەد پاکپور فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، عەبدولڕەحیم موسەوی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و لیوا سەردار رەزائیان سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکیش لە زاری سەرچاوە هەواڵگری و سەربازییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، "نزیکەی 40 لێپرسراوی ئێرانی لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژراون".
لەم چوارچێوەیەشدا ئیسرائیل گیانلەدەستدانی ژمارەیەك لێپرسراوی دیکەی باڵای ئێرانی راگەیاندبوو، لەوانەش: سەڵاح ئەسەدی سەرۆکی بەشی هەواڵگریی لە فەرماندەیی فریاگوزاریی سەربازی، عەمید محەمەد شیرازی سەرۆکی نووسینگەی سەربازیی رابەر، عەزیز ناسرزادە وەزیری بەرگریی، حسێن جەبەل عاملیان فەرماندەی پیشەسازیی دەریاوانی لە سوپای پاسداران و رەزا موزەفەری نیا فەرماندە لە پاسداران.
هەرچەندە بەیانی رۆژی شەممە، رابەر و لێپرسراوە باڵاکان بە هێرشی هاوبەشی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل گیانیانلەدەستدا، بەڵام بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە میدیای رەسمیی ئێران هەواڵەکەی راگەیاند.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی رابەر، سەدان هەزار کەس لە تاران گردبوونەوە و ماتەمینییان بۆ گێڕا.
لەم چوارچێوەیەشدا حکومەتی ئێران ماتەمینیی گشتیی بۆ 40 رۆژ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا راگەیاند، بۆ ماوەی حەوت رۆژیش هەموو فەرمانگە و دامەزراوە گشتییەکان دادەخرێن.
لەگەڵ کاردانەوە جۆراوجۆرەکان، عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند: بەگوێرەی دەستوور، ئەنجومەنێکی کاتی بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات پێکدەهێنرێت.
جەنگ بەردەوامە
لە دوو رۆژی رابردووشدا جەنگی سێقۆڵیی بەردەوام بوو، ئەمریکا و
ئیسرائیل چەندین بنکە و بارەگا و پێگەی سەربازی و ئەمنیی ناو ئێرانیان پێکا،
لەبەرامبەریشدا ئێران هێرشی مووشەکی و درۆنی و فڕۆکەی دژ بە ئامانجە سەربازییە
ئەمریکییەکان لە تەواوی ناوچەکەدا ئەنجامدا، ناوخۆی ئیسرائیلیشی کردە ئامانج.
ئەوەی جێی سەرنجیش بوو، دوو مووشەکی ئاراستەی قوبرس کرد، کە بنکەی سەربازیی
بەریتانیای لێیە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان، کەوتنە دەریاوە.
لە هێرشەکانی دوێنێیدا، ئێران فڕۆکەی جەنگی بەکارهێناوە و ئامانجە
سەربازییەکانی ئەمریکای لە ناوچەی کەنداو و هەرێمی کوردستان بۆردومانکرد.
وڵاتانی کەنداویش رایانگەیاند، لەلایەن ئێرانەوە سەدان مووشەك و
درۆنیان ئاراستەکراوە و زۆرینەیان تەقێندراونەتەوە، بەڵام ئەوانەی کەوتوونەتە
خوارەوە، دەیان قوربانییان لێکەوتووەتەوە.
PUKMEDIA / کوردستانى نوێ
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

