riklam

بەهۆى هێرشەکانى ئێران و ئیسرائیلەوە ئاسمانى چەند وڵاتێک داخرا

عیراق 12:45 PM - 2026-02-28
ئاسمانی عیراق و وڵاتانی ناوچەکە فلای رادار

ئاسمانی عیراق و وڵاتانی ناوچەکە

بەهۆی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامی ئێرانیش بۆ هێرشەکان، وڵاتانی ناوچەکە ئاسمانی خۆیان بەڕووی هەموو فڕۆکەیەکدا داخست.

هەر لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکان هەر زوو ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەکەیان تا کاتێکی نادیار داخست، وەزارەتی گواستنەوەی عیراقیش داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی هەموو فڕۆکەیەکدا راگەیاند و مەیسەم سافی،وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بە رایگەیاند: دوای چۆڵکردنی ئاسمانی عیراق، ئێستا ئاسمانی عیراق بە تەواوی بە رووی گەشتەکانی هاتن و چوون داخراوە.

 لەلایەکی دیکەوە، ئیمارات و قەتەر و کوەیت و ئوردن ئاسمانی وڵاتەکەیان داخست و شەوی رابردووش، گەشتەکانی ئیستەنبوڵ بۆ تاران هەڵوەشێندرایەوە.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کوەیت و بەحرەین و ئەبوزەبی بیسترا و قەتەریش رایگەیاند: بەرپەرچی مووشەکێکیان داوەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و تمەن

کوردستان 01:29 PM - 2026-02-28 نرخی دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket