riklam

ئێران وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە

جیهان 11:46 AM - 2026-02-28
هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر  تاران رۆیتەرز

هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر تاران

ئەمڕۆ 28ی2ی2026، هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و چەندین ناوچەی ستراتیژی کرانە ئامانج و ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکی بەپەلەدا ئاشکرایکرد؛ هێزە ئاسمانییەکانیان دەستیان کردووە بە وەشاندنی "هێرشی پێشوەختە" بۆ سەر چەند پێگەیەکی سەربازی و ستراتیژی لە ناوخۆی ئێران.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە کە دەیان ئامانج لە ناوخۆی ئێران بۆردوومان کراون، هاوکات ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە مووشەک لە شەقامی دانشگا و جمهوری لە ناوەندی تاران کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها مەیدانی پاستوور کراوەتە ئامانج و دووکەڵ لە چەندین ناوچەی پایتەخت بەرزبووەتەوە.

 لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکان، ئیسرائیل باری لەناکاوی راگەیاند ، هاوکات سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی تەواوی چالاکییە فێرکارییەکان و کۆبوونەوە گشتییەکان، هەروەها ڕۆشتن بۆ شوێنە گشتییەکان و شوێنی کارکردن قەدەغە کرا، جگە لەو کۆمپانیا و ناوەندانەی کە وەک دامەزراوەی سەرەکی و پێویست پۆلێن کراون.

لەلایەکی دیکەوە، ئێران  وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە: ئێران هێرشێکی فراوانی درۆنی و موشەکی لە وەڵامی هێرشەکان دەستپێکردووە، میدیاکانی ئیسرائیلیش پشت راستیان کردەوە کە لە حەیفا دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.

بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان و وەڵامی ئێران، ئاسمانی ناوچەکە داخرا، هەر زوو ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەکەیان تا کاتێکی نادیار داخست، وەزارەتی گواستنەوەی عیراقیش داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی هەموو فڕۆکەیەکدا راگەیاند، ئیماراتیش ئاسمانی خۆی داخست.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket