رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27
PUKMEDIA
بارزان شێخ عوسمان
(رۆژی
شەممە 24 / 2 /2007 ، چەندین کۆبونەوە لە
شوێنی مانەوەی سەرۆك مامجەلال لە هاوینەهەواری
دوکان ، بەڕێوەچوو، لەریزی پێشەوەیان
، کۆبونەوەی دوقۆڵیی نێوان سەرۆك مامجەلال
و سەرۆك مەسعود بارزانی و دواتر کۆبونەوەی
هەردوو بەڕێزیان بوو لەگەڵ جێگرانی سەرۆك کۆماری عیراق ).
ئەوە پێشەکی ئەو راپۆرتە بو کە لەو رۆژەدا بەندە
نوسیبوم و ناردم بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، رۆژێکی
زۆر گرنگ بوو ، ئەو رۆژە سەرۆك مامجەلال
زیاتر لە رۆژان خۆشحاڵ دەهاتە بەرچاو ، سەرباری دورو درێژیی دیدار و کۆبونەوەکان
، گڕوتینی کارکردنی زیاتر بو ، کەش و هەوای دانیشتنەکانی بە ئەرێنیی هەڵدەسەنگاند
.
لە کۆنگرە رۆژنامەیی یەکەشدا لە هەر کاتێکی زیاتر تاقەتی هەبوو، وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە و پێی
باش بو زیاتریش بمێنێتەوە لە نێو پەیامنێرەکاندا
تا هەمو پرسیارەکانیان بکەن .
ئەو کاتە
ئەرکی بەڕێوەبردنی بەشی هەواڵی کوردساتم لەسەرشان بو ، لە یەك دومانگیشدا کە کاك شێخ ماکۆك سکرتێری رۆژنامەیی سەرۆك مۆڵەتی
وردەگرت ، چەند رۆژێك ، هەندێك جاریش زیاتر
لە دوهەفتە دەچومە خزمەت سەرۆك مامجەلال ، بڕیار بو ئەو هەفتەیە لە بەغداش هاوڕێ یەتیی
بەڕێزیان بکەم ، بەڵام رۆژی دواتر (واتە یەك
شەممە) ئاگادار کرام بۆ ئامادەکردنی هەواڵی
ناساغیی کتو پڕی سەرۆك مامجەلال
و دڵنیایی کردنەوەی هاوڵاتییان لەو
هەواڵە تا لە خۆمانەوەی ببیستن، (هەرچەندە بەشی خۆی هەر پڕوپاگەندە کرا بۆ دڵەڕاوکێ
دروستکردن لای جەماوەر ئاخر لەو کاتەوە ئیتر
بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست ببوە باو ) .
هەر دوای
بڵاو بونەوەی هەواڵەکە ئیتر نەك هەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە هەر چوار بەشەکە
، بەڵکو تەواوی عیراق و ناوچەکە رێکخراو و کۆمەڵە جیهانییەکان کەوتنە نزا و دەربڕینی هیوا بۆ بەزویی باشبونەوەی سەرۆك مامجەلال ، لەولاشەوە
تەواوی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانی ، عیراقیی ، ناوچەیی و جیهانیی ، بە پەرۆشەوە
بون بۆ دوبارە گەڕانەوەی فەخامەتیان بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی .
ئەو پەرۆشیی و بە دوداچونە جەماوەریی و سیاسییە
ناوخۆیی و جیهانی یە بۆ سەرۆك مامجەلال ریفراندۆمێکی سەنگە سیاسییە قورسەکەی و خۆشەویستییە سروشتییە
جەماوەرییەکە بو بۆ بەڕێزیان .
لە مێژودا
کەسایەتیی سیاسیی و سەربازیی ناودار زۆرن ، زوربەیان
لە دوای دەسەڵات و کۆنترۆڵکردنی جڵەوی حوکمداریی ناویان دەرکردوە ، بەڵام سەرۆك
مامجەلال زۆر لە پێش ئەوەی وەك سەرکردەیەکی
سیاسیی ، سەرۆکی حزبێك ، سەرۆك کۆمار
بناسرێت ، بە بێ لەشکر و هێزی سەربازیی زۆر
و زەوەند ، بەبێ لاف لێدانی خێڵایەتیی و عەشیرەتگەریی ، بەبێ سامانی دارایی ، بەڵام
بە سەرمایەی فیکر و توانا بەهێزە سیاسیی و دیپلۆماتییەکەی ئەو هەر مامجەلال
بو ، ئەو مامجەلالەی کە بە هۆیەوە هەم
پارتی دیموکاراتی کوردستان ، دواتریش یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی عێراق ، هەم کورسیی سەرۆکایەتیی کۆماری پێوە بەهێز
سەنگین بوو، تەنانەت لە سەردەمێکدا کە چەندین کەسایەتیی پلەی حزبایەتییان لە پێش بەڕێزیانەوە
بو تەنانەت کەسی یەکەمیش ، بەڵام هەر ناوی مامجەلال لە پێشەوە بوە .
زۆربەی دەستکەوت
و سەروەرییەکان مۆر و جێ پەنجەی ئەویان پێوە
یە ، ئەوەش هەر لە خۆڕایی و وا بە ئاسانیی
تۆمار نەکراوە لە دەفتەری خەباتی نزیکەی هەفتا ساڵەیانەوە ، بەڵکو بە جموجۆڵی بەردەوام و بەرچاویان ،لە
بوارە جیاجیاکانی سیاسیی ،رێکخراوەیی ، دیپلۆماتیی
،پێشمەرگایەتیی و رۆژنامەگەرییدا بەدیهاتون .
ئەو
پەرۆشییەی ساڵی 2007 بۆسەرۆك مامجەلال ، بێ
وێنە و دەگمەن بو ، هەر هەمویشی هەڵقوڵاوی ناخی سروشتیی کۆمەڵانی خەڵك و هێزە سیاسییەکان بو و.
هەر
بۆیە دوای تێپەڕبونی پێنج رۆژ،وەك پێزانینێك بۆ ئەو هەستە ،لە لێدوانەکەیدا سەرەتا سوپاسی
جەماوەری کرد ، ئەوەشی دوپات کردەوە کە بەو خۆشەویستیی و پەرۆشییەیان ئەرکی
زیاتریان خستە سەرشانی کە دەبێت زیاتر خزمەتیان بکات .
رەنگە رەخنەم لێ بگیرێت کە ئایا بۆچی تەنیا نەخۆشکەوتنی سەرۆك مامجەلال دەکەیت بە پێودانگ
، منیش دەڵێم رەخنەکەتان بەجێ یە ، بەڕێزیان لە ژیانی سیاسیی خۆیدا خاوەنی هەزاران سەرەوەریی و وێستگەی گرنگە لە بەدیهێنانی ئاواتی
جەماوەر و هێزە سیاسییەکان ،خاوەنی هەزاران مورافەعەی گرنگی بەرگریی کردنە لە مافەکانمان و جێ دەستی
دیارە لە چەسپاندنی دیموکراسیی و بیروڕای ئازاد و ئازادیی ژن ،…..هتد ، بەڵام نەخۆش
کەوتن یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە مرۆڤ دەوروبەرەکەی
بۆ تاقی دەبێتەوە ئەگەر مەبەستتشی نەبێت ، بۆیە بە سەرنجی بەندە ،لەو کاتەی سەرۆك مامجەلال نەخۆش کەوت
نەك هەر تەواوی خەڵك و هێزە سیاسییەکان ، بەڵکو سەرۆک و گەورە لێپرسراوانی
ناوچەکە و جیهان لە دڵەوە پەرۆشی زو
چاکبونەوەی بون ، ئەوە شانشینی ئوردن لەوێ بوەستێت کە بە فەرمانی شا عەبدوڵڵا، هەر
زو هەمو ئامادەکارییەکی خستە رو بۆ پێشکەشکردنی هەمو خزمەتێکی پزیشکیی لە پێناوی تەندروستیی
سەرۆك مامجەلال دا.
ئەوەش ئاماژەیەکی گرنگ بو بۆ پێگە ی سەنگینی بەڕێزیان
ئەوەتا ئەو رۆژە سەرۆکی ئەمریکا جۆرج بوش لە نامەکەیدا کە بۆ بایەخدانی زیاتر، بە دەست و خەتی خۆی نوسیویەتی ،دەڵێت “ داوای
زو باش بونەوەت بۆ دەکەم عێراق پێویستی بە رابەرایەتیی بەردەوامتانە”.
تۆنی بلێر سەرۆك وەزیری ئەو دەمەی بریتانیاش لە
نامەکەیدا نوسیویەتی"زۆر بە داخەوە هەواڵ ناساغیت دەبیستم ، هەوڵە مەزنەکانت
بە هەند وەردەگرم کە پێوستن بۆ بنیات نانی ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەت ، دەشزانم ئەو هەوڵانە باجی تەندروستیی قورسیان هەیە”.
ئەو لێشاوی بروسکە دەولیی ،ناوچەیی ،عیراقیی و
کوردستانییانە ، ئەو هەمو نوێژ و نزایانەی مزگەوت و کڵێسا یانە ، بۆ هەرچی زوتر تێپەڕاندنی
ئەو کێشە تەندروستییە ، بەڵگەی زیندوبون بۆ
سەنگ و قورسایی و خۆشەویستییەکە ، ئاخر هەموان
بە داکۆکیکاری سەرەکی خۆیان دەزانی ، لە روی سیاسیی و ناودەوڵەتیشەوە سەرۆك مامجەلال
پارسەنگی سەرەکیی هاوکێشە و بەرژەوەندییەکانی ئاشتیی و ئاسایشیی ناوچەیی و دەولی
بو .تەنانەت وەك سەرۆك مامجەلال بۆ پێکەنین
و سازگار کردنی کەشو هەوای دانیشتنەکان دەیگێڕایەوە
،”سەرکردە سیاسییەکوردستانیی و عێراقییەکان ،
عەرزیان کردوە چەندەلەروی پەرۆشییمان
بۆ زو چاکبونەوەت نزامان کردوە، هێندەش نزاکانمان بۆ. بەرژەوەندیی خۆمان
بوە “،واتە ئەوە بەڕێزیان بوە کە هاوسەنگییەکانی لە هەمو روەیەکەوە دەپاراست ، بۆیە
هەمیشە لە راپرسییەکاندا سەرۆك مامجەلال هەر لەریزی پێشەوە بوە ، تەنانەت وێڕای
ناکۆکییەکان ، بەڵام هەموان لەسەر رابەرایەتیی و سەرکردایەتیی بەڕێزیان کۆك بون ،
هەر لەو روانگەیەشەوە بو کە رۆژی دوی
مارز/ئازار ی 2007 سەرۆك مامجەلال کاتێك لێدوانی
بۆ ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان دا و ،لە شاشەی تلفزیۆنەکانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد ، لە هەمو لایەکەوە بوە ئاهەنگ
و دەربڕینی خۆشیی و شادیی، لێشاوی بروسکەی خۆشحاڵییش بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار و
کوردسات و مەکتەبی راگەیاندنی( ی ،ن ،ك )، هەمومانی زیاتر هان دا کە زیاتر داکۆکیی
بکەین لەوەی بەڵێ بە هەق سەرۆك مامجەلال (سەمامی ئەمان)ە ، نەك هەر بۆ کوردستان و
عیراق ، بەڵکو بۆ هەمو کورد و ناوچەکە و جیهانیش .
ئەو پێگە و سەنگە مەزنە تا ئەمڕۆش هەر لە جێگەی
خۆیەتی و پارێزراوە و ماڵی سەرۆك مامجەلالی
مەزن هەر هەمان ماڵ و پێگەی کۆکەرەوە و لێکتێگەیشتن و بڕیارەکانە ، کە ئێستا سەرۆك
بافڵ بە هاریکاریی هەڤاڵەکانی و جەماوەری گەلەکەمان درێژەی پێ دەدات و لە چەندین وێستگەی
خەباتی ئەمڕۆماندا رۆڵی گەورەی بینیوە و ئەرکی مەزنی راپەڕاندوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
کوردستان 08:34 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

