عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27
میدیاکان
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران، رایدەگەیەنێت گەڕی ئەمجارەی
دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا یەکێک بووە لە باشترین گەڕەکان، کە گفتوگۆکان زۆرترین
ماوەی خایاندووە و تیایدا تاران
داواکارییەکانی خۆی بە روونی ئاڕاستەی لایەنی ئەمریکی کردووە .
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ، ئاماژەی بەوەشکرد: بەرەوپێشوەچوونی باش لە دۆسیەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکاندا بەدەستهاتووە.
دانوستانی ئەمجارە نزیکەی پێنج سەعاتی خایاند و
تێیدا هەموو خاڵە ناکۆکەکان باس کران،بەڵام بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران،هێشتا هەندێک خاڵ
ماون لەسەری رێکبکەون کە جیاوازی و ناکۆکییە لە نێوان هەردوو
وەفدەکەدا.
لە بارەی بەرەو پێشچوونی دانوستانەکانیش،عێراقچی
ئاشکرای کردووە: ئەم جارە باشترین گەڕی دانوستانەکان بووە و هەردوو لا جدی بوون لە
دانوستانەکەدا ، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ڤییەنا ،
گفتوگۆی تەکنیکی لەگەڵ شارەزایانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ تاوتوێکردنی
وردەکارییە پسپۆڕییەکان ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان
کە وڵاتەکەی نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا دەکات، لە پۆستێکیدا کە لە
پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند : پێشکەوتنێکی زۆر گرنگ لە
دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتن بەدیهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکانی جنێڤدا: هەردوولا
کراوەییەکی بێپێشینەیان نیشان داوە.
وەزیری دەرەوەی عومان، لە کۆتایشدا دووپاتی کردەوە: کە گفتوگۆکان لەسەر ئاستی تەکنیکی هەفتەی داهاتوو لە شاری ڤییەنا بەردەوام
دەبن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێش دانوستانی رۆژی پێنج
شەممە، گرژی نێوان هەردوو وڵات گەیشتبووە بەرزترین ئاست،ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات
لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و هەژمونی ئێران لە ناوچەکە و هەڵگرتنی سزا
سەپێندراوەکاندایە، کە هێشتا لەسەر ئەم خاڵانە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
کوردستان 08:34 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

