riklam

ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە

عیراق 05:37 PM - 2026-02-27
هەناردەی گازی سروشتی کەناڵ8

هەناردەی گازی سروشتی

دوای راگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ، ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە، کە ڕۆژانە حەوت ملیۆن مەتر سێجایە، وتەبێژى کارەباى عیراقیش رایدەگەیەنێت، بۆ چەند وێستگەیەکى کارەبا  سودی لێوەردەگرین.

ئاژانسی هەواڵی میهر، بڵاویکردەوە، وەزارەتی کارەبای عیراق گەڕانەوەی هەناردەى گازی سروشتیى ئێرانی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە ڕێژەى حەوت ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا ڕاگەیاند، کە یارمەتیدەر بووە لە سەقامگیری لە سیستمی دابینکردنى وزە و کارەباى نیشتمانى.

ئەحمەد موسا، وتەبێژى وەزارەتى کارەبا ڕایگەیاندووە، سیستمی نیشتمانی سەقامگیری لە بار و کاتەکانی کارکردندا تۆمارکردووە، دووبارە دەستپێکردنەوەى گازى سروشتى هاوردەکراو، یارمەتیدەر بووە بۆ کارپێکردنی یەکە زیانلێکەوتووەکان لە وێستگەی کارەبای بسمایە و وێستگەی مەنسوورییە لە پارێزگای دیالە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەستانی گازى سروشتى ئێران بۆ عیراق، لە 23ی12ی 2025 بووە هۆى لەدەستدانى چوار تاوەکو چوار هەزارو 500 مێگاوات بەرهەمى کارەبا، بەڵام  بەدەستپێکردنەوەی  تواناى بەرهەمهێنانى کارەباکەى بۆ گەڕاوەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket