riklam

ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە

جیهان 12:34 PM - 2026-02-27
پەنابەری سوریا میدیاکان

پەنابەری سوریا

ئیدارەى ئەمریکا، داوا لە دادگاى باڵاى وڵاتەکەى دەکات، بڕیارى ڕێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەى پارێزبەندى کاتی لەسەر شەش هەزار سوری هەڵبوەشێنێتەوە بەمەبەستى دیپۆرتکردنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان.

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتى دادى ئەمریکا، یاداشتنامەیەکى بەپەلەى پێشکەش بە بەرزترین دەستەى دادوەریی وڵاتەکەى کردووە و تیایدا داوایکردووە، ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە کە دادوەر (کاسیرین فایلا) لە مانگى تشرینى دووەمى ڕابردوودا دەریکردووە، کە ڕێگریکردووە لە ئیدارەى ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە پارێزبەندى کاتى پەنابەرانى سوریا.

ئەمەش بۆ جارى سێیەمە ئیدارەى ئەمریکا پەنا دەباتە بەر دادگاى باڵا بۆ کۆتاییهێنان بە پارێزبەندى سەر پەنابەران، لە دوو جارى پێشتردا، دووجار ڕێگەى بە ئیدارەى ئەمریکا داوە، لە هەردوو جارەکەشدا ڕەوشى پارێزبەندى کاتیی لەسەر هەزاران پەنابەرى ڤەنزوێلى هەڵگیراوە.

وەزارەتى ئاسایشى ناوخۆى ئەمریکا هەوڵدەدات کۆتایی بە ڕەوشى پارێزبەندى پەنابەرانى 12 وڵات بهێنێت، بەڵام بڕیارەکانى دادگا تاوەکو ئێستا ڕێگربوون لە هەڵگرتنى ڕەوشى پارێزبەندى سەر پەنابەرانى چەندین وڵات، لەوانەش سوریا، ئەسیوپیا، باشووری سوودان، هایتى و میانمار.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket