نرخی دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە
کوردستان 01:29 PM - 2026-02-28
PUKMEDIA
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و تمەن
بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی
دۆلار و تمەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوە.
د. شوان محەمەد پیسپۆڕی ئابوری بە PUKMEDIA ی راگەیاند: پێشبینی نەدەکرا بەم کتوپڕییە
هێرشەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا دەستپێبکاتەوە، بۆیە لە بەیانی
ئەمڕۆوە هێرشەکان کاریگەرییان لەسەر نرخی دراوەکان لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە،
بەشێوەیەک نرخی دۆلار و تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA کە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی وەریگرتووە، نرخی 100 دۆلار بۆ
158 هەزار دیناری عیراقی بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا نرخی 100 دۆلار لە دوێنێدا بە
153 هەزار و 250 دینار بووە، هەروەها نرخی تمەنیش بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە
بینی، لەئەمرۆدا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە نزیکەی 13 ملیۆن تمەنە، لەکاتێکدا
دوێنێ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە نزیکەی 14 ملیۆن تمەن بووە.
هەر لەو بارەیەوە، د. شوان محەمەد پیسپۆڕی ئابوری ، دەڵێت: بەهۆی زیادبوونی
خواست لەسەر تمەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخەکەی بەرزبووەتەوە،
هاووڵاتیان پێیان وایە، بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان، نرخی تمەن زیاتر
بەرزدەبێتەوە، بەڵام داوا لە هاووڵاتیان دەکەم واز ئاڵوگۆڕی دراو بە مەبەستی
قازانجکردن بهێنن،چونکە لە رابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرز و
نزمی نرخی ئاڵتون و زیو،ژمارەیەکی زۆری
هاووڵاتیان زیانیان پێگەیشت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 28ی2ی2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی
هاوبەشیان کردە سەر ئێران و ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و چەند پێگەیەکی لە
حەیفا کردە ئامانج ،هەروەها چەند بنکەیەکی ئەمریکاشی لە وڵاتانی ناوچەکە بەئامانج
گرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

