riklam

لەکۆبانێ 72 هەزار خوێندکار لەخوێندن دابڕاون

کوردستان 12:44 PM - 2026-02-26
ئاروارەکان لە کۆبانێ هاوار نیوز

ئاروارەکان لە کۆبانێ

سووریا

بەهۆی گەمارۆ و هێرشەکانەوە لە کۆبانێ 72 هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەشن و زیاتر لە 200 هەزار کەسیش لە گوندەکان و شارەکانی دیکەوە (وەک رەققە و تەبقە) ئاوارەی ناوەندی شاری کۆبانێ بوون

بەهۆی بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر شاری کۆبانێ و دەوروبەری، زیاتر لە 200 هەزار کەس لە گوندەکان و شارەکانی دیکەوە (وەک رەققە و تەبقە) ئاوارەی ناوەندی شاری کۆبانێ بوون و لە خوێندنگا و مزگەوتەکاندا نیشتەجێ کراون و قەرەباڵغییەکی زۆر لە ناو شارەکە دروست بووە، بە جۆرێک لە هەندێک ماڵدا 6 خێزان پێکەوە دەژین.

لەلایەکی ترەوە لەسەر ئاستی کانتۆنی فورات 572 خوێندنگا داخراون و بەهۆیەوە 72 هەزار خوێندکار لە هەموو قۆناغەکاندا لە مافی خوێندن بێبەش بوون لەو بارەیەشەوە عەزیزە ئیسماعیل، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاکانی کۆبانێ، داوای کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیە دەکات کە لە 20ی کانوونی دووەمەوە سەپێنراوە، هەروەها جەخت لە لێکتێگەیشتنی سیاسی دەکاتەوە بۆ گەڕانەوەی ئارامی و کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket