riklam

زانکۆی هەڵەبجە زەوییەکەی وەرگرتەوە

کوردستان 10:52 PM - 2026-02-25
زانکۆی هەڵەبجە ئەکاونتی زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی هەڵەبجە

هەڵەبجە

دوای ئەوەی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجە پارچە زەوییەکی زانکۆی هەڵەبجەی وەرگرتەوە بۆ پڕۆژەیەک و لەبەرامبەردا زانکۆکە تانەی لە بڕیارەکەدا، ئەمڕۆ بڕیارەکە هەڵوەشایەوە و زانکۆکە زەوییەکەی وەرگرتەوە.

بەختیارجەمیل بەڕێوبەری کاروباری یاسایی زانکۆی هەڵەبجە بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەو پارچە زەوییەی هەڵەبجە بڕیاری دروستکردنی هۆڵی هەیە و لەماوەی ڕابردوودا بەبێ ڕەزامەندی زانکۆ لێمان وەرگیرایەوە.

راشیگەیاند: بەگوێرەی نوسراوی رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئێستا زەویەکە زانکۆ خاوەنیەتی و تەنها بۆ پڕۆژەکانی زانکۆ بەکاردێت.

PUKMEDIA

دەقی نوسراوەکە....

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket