riklam

پێگه‌یه‌كی شوێنەواری كۆن لە باغلومناره‌ی هەولێر دۆزرایەوە

کوردستان 03:13 PM - 2026-02-25
شوێنەوارە دێرینەکە میدیاکان

شوێنەوارە دێرینەکە

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی شوێنه‌واری له‌ گه‌ڕه‌كی باغلومناره‌ی شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌‌ و زیاتر له‌‌ 108 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و سکەی زیویی و ملوانكه‌ لەلایەن تیمەکانی شوێنەوار دۆزرانەوە ‌کە مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دەگه‌ڕێته‌وه‌ و بریارە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دروستی مردنیان بکرێت.

له‌ گه‌ڕه‌كی باغلومناره‌ی شاری هه‌ولێر له‌ كاتی كاركردن له‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری دۆزرایەوە کە گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵە و زیاتر له‌‌ 108 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و پاره‌ی كۆن و خڕخاڵ و ملوانكه‌ و بازنی ئاسن و گۆزه‌ی تێدایه‌.

به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر له‌و شوێنه‌دا تا ئێستا پاشماوه‌ی زیاتر له‌ 108 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و پارەی کۆن و دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن و چوار پارچه‌ گۆزه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كاندا دۆزراونەتەوە و بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاستییەکانیش، نموونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ پشکنینی وردی زانستی.

هه‌ر به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر، ئه‌و پێگه‌ شوێنه‌وارییه‌ لە نزیک شەقامێکی گەڕەکی باغلومنارەی شاری هەولێر و له‌ كاتی كاركردندا، کرێکارەکان ژمارەیەک ئێسکه‌سەری مرۆڤیان بینیوه‌ و دواتر تیمەکان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و دوای کنەوپشکنینی پێگه‌كه‌، دەرکەوتووه‌ كه‌ شوێنەوارێکی مێژوویییه‌ و ژمارەیەک سکەی زیو و زیاتر له‌ 108 کەلـلەسەری مرۆڤ و پارەی کۆن و دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو ملوانکەی مرواری و بازنێکی ئاسن و چوار پارچەی گۆزە لەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket