riklam

باجی گومرگی نوێی ترەمپ بەرێژەی %10 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

جیهان 09:39 AM - 2026-02-24
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا الشرق الأوسط

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئەمڕۆ 24ی2ی2026، باجە گومرگییە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمریکا بەسەر کاڵای هاوردەکراودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەجێندای بازرگانیی خۆی دووبارە ڕێکبخات، پاش ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا  لە بڕیارێکیدا باجە گومرگییەکانی رەتکردەوە.

ئەم باجانە نوێیانە کە ڕۆژی هەینی بە فەرمانێکی جێبەجێکردن دەرچوون، ئامانجیان ئەوەیە شوێنی باجە گومرکییە ناڕێکخراوەکانی ئێستا بگرنەوە، هەروەها ئەوانەش کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامە بازرگانییەکاندا هاتوون کە لەگەڵ زۆربەی هاوبەشانی سەرەکیی بازرگانیی ئەمریکا ئیمزا کراون.

بەپێی هەواڵێکی فرانس پرێس، ئەم باجە نوێیانە شوێنی ئەو باجانە ناگرێتەوە کە بە باجی کەرتی ناسراون، کە ڕێژەیان لەنێوان 10% تا 50% یە، وەک بەشێک لە پیشەسازییەکان، مس، ئۆتۆمبێل و دار، کە بڕیارەکەی دادگای باڵا کاریگەری لەسەریان نەبووە.

دۆناڵد ترەمپ،ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە فەرمانێکی جێبەجێکردنی ئیمزا  کردووە، بۆ دانانی باجێکی گومرکیی نوێ بە ڕێژەی 10% کە بەسەر هەموو وڵاتاندا دەسەپێنرێت، بڕیارەکەش دوای ئەوە هات، دادگای باڵای ئەمریکا باجە نێودەوڵەتییەکانی رەتکردەوە، کە ترەمپ لە سیاسی ئابوری نێودەوڵەتیدا پشتی پێبەستبوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket