وەفدێکی باڵای دیبلۆماسی و بازرگانی ئیتاڵیا سەردانی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:16 AM - 2026-02-24
PUKMEDIA
کۆبونەوەی وەفدێکی باڵای دیبلۆماسی و بازرگانی ئیتاڵی و خاوەنکار و بازرگانان و سەرمایەدارانی سلێمانی
ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای
دیبلۆماسی و بازرگانی ئیتاڵی کە سەردانی سلێمانیان کردووە، لەگەڵ خاوەنکار و
بازرگانان و سەرمایەدارانی سلێمانی کۆدەبنەوە، کە لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە
رێکخراوە و ژمارەیان 17 بازرگانە.
عەزیز سەعید راوێژکاری جێگری
سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەلی کوردستانی رایگەیاند: لەسەروبەندی پەیوەندییە
نوێیەکان کە پەیوەندی بەهەرێمەوە هەیە، چەند وەفدێک سەردانی هەرێم دەکەن و
دەیانەوێت لەنزیکەوە خاوەنکار و بازرگانان و سەرمایەدارانی سلێمانی ببینن، کە
خاوەنی کارگە و بابەتی گرنگن لەبوارەکەدا، تاوەکو شێوەی کارەکانیان بزانن تا
لەداهاتوودا بتوانن سوود لەیەکتر وەربگرن و کاری هاوبەش بکەن.
راشیگەیاند: بەپێی ئەو
ئەمن و ئاسایشەی لێرە هەیە، وەبەرهێنەرانی جیهان دەتوانن بە ئاسانی سەردانی ئێمە
بکەن، پێویستە ئێمەش بۆیان بسەلمێنین خاوەنی کۆمەڵێک کارگە و وەربەرهێنانین
لەسلێمانی و لەو رووەوە پێشکەوتنی زیاترمان بەخۆوە بینیوە، هاوکات ئەمڕۆش
کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ رێکدەخرێت کە لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە رێکخراوە و
دوێنێش خۆی لەگەڵیان کۆبووەتەوە.
راوێژکاری جێگری
سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: سلێمانی خاوەنی کۆمەڵێک کارگەی
کارگەی گرنگە و بە یەکەمی عیراق دادەنریت لەڕووی پیشەسازییەوە لەسەرجەم سێکتەرەکاندا،
ئەمەش بۆ وەفدەکە گرنگە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر لەچوارچێوەی پێشکەوتنی شاری سلێمانی لەڕووی
بازرگانییەوە، رۆژی 7ی2ی2026 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازیکرد لە
وەفدێکی بازرگانیی سعودییە بە سەرۆکایەتیی محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی
ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە
ئابوورییەکانی نێوان هەردوولایان کرد و لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسیان
لە گرنگیی رۆڵی کەرتی تایبەت کرد لە ئابووریی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی
کە لەم ساڵانەی دواییدا کەرتی تایبەت بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێز بووە و رۆڵی
بنەڕەتی دەبینێت لە گەشەپێدانی ئابووریدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

