ئاسایشی نیشتمانی: مانەوەی زیندانییە گواستراوەکان لە عیراق کاتییە
عیراق 10:21 AM - 2026-02-24
میدیاکان
زیندانی لە عیراق
ڕاوێژکاری
ئەمنی نیشتمانی عیراق ڕایگەیاند گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریا بۆ عیراق بە
سەرکەوتوویی و بێ هیچ هەڵەیەک ئەنجام دراوە، جەختیش دەکاتەوە کە مانەوەیان لە
عیراق هەمیشەیی نییە و حکومەت کار بۆ
گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان دەکات.
سەعید جەیاشی ڕاوێژکاری
کاروباری ستراتیژی لە ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی، رایگەیاند: بابەتی گواستنەوەی
زیندانیانی داعش لەسەر داواکاری ئەمنی نیشتمانی بوو، بە تایبەتی دوای ئەو بارودۆخە
نائاساییانەی لە سوریا ڕوویاندا، کە بەشێک لە زیندانەکان گرژی و ئاڵۆزی
تێکەوت و هەندێک لە زیندانەکان هەڵاتن.
راشیگەیاند: گرنگ و پێویست بوو ئەو زیندانیانە بۆ
عیراق بگواسرێنەوە و لە زیندانی پتەودا دابنرێن.
سەعید جەیاشی وتیشی:
عیراق هەموو ئامادەکارییە ئەمنییەکانی بە هاوبەشی تەواوی دەزگا ئەمنییەکان ئەنجام
داوە،هەروەها ئەنجومەنی باڵای دادوەری چاودێری کردووە ، هاوکات گواستنەوەی چەکدارەکانیش
بە سەرپەرشتی دەزگای دژە تیرۆر ئەنجام دراوە و هیچ کێشەیەک رووی نەداوە.
ڕاوێژکاری
کاروباری ستراتیژی لە ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشکرد: ڕاوێژکاری ئەمنی
نیشتمانی ماوەی پێنج ساڵە هۆشداری لە مەترسیی زیندانەکانی سوریا دەدا، بەهۆی ئەوەی
هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمنی عیراق دروست دەکات.
روونیشی کردەوە:
بوونی زیندانیانی داعش لە عیراق و لەژێر کۆنترۆڵی دەزگا ئەمنییەکان و دادگای عیراقی
باشترە، لەوەی لە کەشێکی کراوە و بێ کۆنترۆڵدا بمێننەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا
هیچ پێکدادان و مەترسییەک دروست نەکەن.
جەختیشی کردەوە:
مانەوەی ئەو زیندانیانە هەمیشەیی نییە و حکومەت هەوڵدەدات بۆ وڵاتەکانی خۆیان بیانگێڕێتەوە،
کە رەگەزنامەی 67 وڵاتیان هەیە.
لە بارەی کەمپی
هۆلیشەوە، ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی، ڕایگەیاند: کەمپەکە بە تەواوی کۆتایی
پێهاتووە و بوونی نەماوە، تەنها یەک قۆناغی ماوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگوازرێنەوە.
وتیشی: عیراق
هەر لە سەرەتاوە بە وردی کاری لەسەر کەمپی هۆل کردووە، تاوەکو ئێستا بە 32 قۆناغ
زیاتر لە 5 هەزار و 600 خێزان گواسراونەتەوە کە ژمارەی ئەندامەکانیان نزیکەی 22
هەزار کەسە، کە ئەم گواستنەوەیەش سەرکەوتوو بوو.
لە بارەی
چاودێری کردنی ئەو خێزانانەش کە بۆ عیراق گواسراونەتەوە، سەعید جەیاشی ڕاوێژکاری
کاروباری ستراتیژی لە ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی عیراق رایگەیاند: چوار گرووپی
تەکنیکی نێودەوڵەتی، نیشتمانی و حکومی لەسەر چاودێری و چارەسەرکردنی دۆخی ئەو
خێزانانە کار دەکەن، یەکێکیان بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری باڵایە، ئەوانی
دیکەش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و وەزارەتی
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە پێی پسپۆڕییەکانیان چاودێریان دەکەن، کە بەشێکیان
تایبەتن بە کاروباری منداڵان، هەندێکیان بابەتی یاسایی و هەندێکیش بە چاکسازی و
تێکەڵکردنەوەی کۆمەڵایەتی، ئەنجامەکانیان بە باشی هەڵسەنگێنراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵێکە حکومەت ئامادە نیە ئامێری تیشکی موگناتیسی هەڵەبجە چاکبکاتەوە
09:10 PM - 2026-02-24 -
رێباز بێرکۆتی: یەکێتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ بنەماڵەی ئەلحەکیم هەیە
08:54 PM - 2026-02-24 -
پهرلهمانتارێكی یهكێتی بهڵێنهكهی بۆ نابیستان بردەسەر
01:13 PM - 2026-02-24 -
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
12:08 PM - 2026-02-24
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ مەزڵوم عەبدی: لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین
06:39 PM - 2026-02-24
سەرۆک بافڵ و تۆم باراك: دۆخەکە وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت
06:21 PM - 2026-02-24
مهڵبهندی خانهقین: یاریكردن بهسنووری خانهقین، یاریكردنه بهسهقامگیری ناوچهكه
03:40 PM - 2026-02-24
ئاسایشی ههرێم نزیكهی 700 كیلۆگرام ماددهی هۆشبهر لهناو دهبات
02:42 PM - 2026-02-24
زۆرترین خوێنراو
-
پهرلهمانتارێكی یهكێتی بهڵێنهكهی بۆ نابیستان بردەسەر
کوردستان 01:13 PM - 2026-02-24 -
ناسیۆنالیزم وەک بژاردەیەکی سیاسی
بیروڕا 12:52 PM - 2026-02-24 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: یەکێتی دەستوەردان لەکارەکانی ئیدارەی سلێمانیدا ناکات
کوردستان 12:32 PM - 2026-02-24 -
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-24 -
لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کرا
کوردستان 11:39 AM - 2026-02-24 -
وەفدێکی باڵای دیبلۆماسی و بازرگانی ئیتاڵیا سەردانی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:16 AM - 2026-02-24 -
ئاسایشی نیشتمانی: مانەوەی زیندانییە گواستراوەکان لە عیراق کاتییە
عیراق 10:21 AM - 2026-02-24 -
باجی گومرگی نوێی ترەمپ بەرێژەی %10 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
جیهان 09:39 AM - 2026-02-24



.jpg)



دابەزێنە

