riklam

دوای کوژرانی سەرۆکی مافیاکانی مەکسیک وڵاتەکە باری نائاسایی راگەیاند

جیهان 01:04 PM - 2026-02-23
شەپۆلێکی توندوتیژی چەند ویلایەتێکی مەکسیک دەگرێتەوە رۆیتەرز

شەپۆلێکی توندوتیژی چەند ویلایەتێکی مەکسیک دەگرێتەوە

جیهانى

دوای كوژرانی سه‌رۆكی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بانده‌ مافیاییه‌كانی مه‌كسیك به‌ناوی "نێمیسیۆ ئۆسگێرا" ناسراو به‌ئێڵ مێنچ و پاشان پشتڕ‌استكردنه‌وه‌ی كوشتنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپای مه‌كسیكه‌وه‌، دۆخی ئه‌و وڵاته‌ تێكچووه‌و به‌شێكی زۆری شوێنه‌ حكومی و ئه‌هلییه‌كان داخران و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش باری نائاسایی راگه‌یاند.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوشتنەکە لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای مەکسیکەوە بۆ سەر شوێنەکەیان بووە و دواتر شوێنەکەشیان داخشتووە، هاوکات لێکۆڵینەوەی رەسمیی دەستپێکردووە بۆ ناسینەوەی تاوانباران و هۆکارەکانی هێرشەکە.

دەسەڵاتدارانی مەکسیک رایانگەیاندووە، هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی هاووڵاتیان و دوورخستنەوەی کاریگەری کارتێلە چەکدارەکان بەردەوام دەبن.

 پاش ئۆپراسیۆنەکە، هێزە چەکدارەکان و پشتیوانەکانیان رێوشوێنی توندیان لە وڵاتەکە گرتووەتە بەر و لە زۆربەی پارێزگا و شارەکان رێگەکان داخراون.

هاوکات هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە خواردنەوە و خوێندن و گەشتوگوزار لە هەندێک شوێن قەدەغەکراون یان مەرجدار بوون، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی خەڵک.

هێرش و پەککەوتنی گواستنەوە

دەسەڵاتداران رایانگەیاند: چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی سەربازیی سەر بە پاسەوانی نیشتمانی، هەروەها ئامۆژگاری گەشتیاران کراوە لە ناو هۆتێلەکاندا بمێننەوە و خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی گشتیش راگیراون.

دیمەنی سەربازی و جموجۆڵی تاقمە تاوانکارییەکان

 سەرچاوە ئەمنییە حکومییەکان لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆییەکانەوە کە بۆ ئاژانسی "ڕۆیتەرز" نێردراون، دیمەنی دیکەی چالاکییە تاوانکارییەکان و وەڵامدانەوەی سەربازییان نیشان داوە، لەوانە تانکێکی سەربازی کە بە ناو گەڕەکێکی نیشتەجێبووندا تێدەپەڕێت، لەگەڵ بوونی بازگەیەک کە هاتووچۆی پەکخستووە.

کاریگەری لەسەر کەرتی گواستنەوە


کۆمەڵەیەکی پیشەسازی بواری گواستنەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانن لە توندوتیژییەکانی سەر رێگا سەرەکییەکان و داوایان لە شۆفێری بارهەڵگرەکان کردووە لە ناوچە ئارامەکاندا بمێننەوە تا ئەو کاتەی بارودۆخەکە باشتر دەبێت.

هەڵوێستی سەرۆکایەتی مەکسیک

 لای خۆیەوە، کلاودیا شینباوم سەرۆکی مەکسیک، لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دانی بە هەبوونی توندوتیژییەکاندا نا، بەڵام بە تۆنێکی هێمنەوە لێدوانی دا و وتی: "لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتدا چالاکییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچن."

خوێنڕشتنی زیاتر لەڕێگەیە

ئەم شەپۆلە توندوتیژییەی زیاتر لە شەش ویلایەتی مەکسیکی گرتووەتەوە و ئەندامێکی مافیاکانی "مێنچۆ"ش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە: ئەم ئاگرکەوتنەوە و تەقەکردنانە تۆڵەسەندنەوەیە لە کوژرانی سەرکردەکەمان، خوێنڕشتنی زیاتر لەڕێگەیە، نەک تەنها دژی حکومەت، بەڵکو ململانێی ناوخۆییش لەنێوان گروپەکان بۆ گرتنەدەستی دەسەڵاتی مافیای سەرهەڵدەدات.

"ئێڵ مێنچۆ" سەرۆکی باندی مافیایی خالیسکۆ و یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکانی جیهان بوو، گرووپەکەی ئەو بە بەهێزترین رێکخراوی تاوانکاریی رێکخراو لە مەکسیک دادەنرێت و وەک گەورەترین سەرچاوەی قاچاخکردنی ماددەی "کۆکاین" بۆ ناو خاکی ئەمریکا دەناسرایەوە و یەکێک بوو لەو کەسانەی کە واشنتن پاداشتێکی دارایی گەورەی بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار تەرخانکردبوو بۆ هەر کەسێک کە زانیارییەک بدات و ببێتە هۆی دەستگیرکردن یان کوشتنی، ئەوەش بەهۆی ئەو مەترسییە گەورەیەی کە لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دروستی کردبوو.

PUKMEDIA

گەورەترین سەرکردەی باندە مافیاییەکانی مەکسیک "نێمیسیۆ ئۆسگێرا" ناسراو بە ئێڵ مێنچ



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket