یه‌كێتی هه‌وڵده‌دات به‌قه‌زابوونی گوڵاڵه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
کوردستان 12:50 PM - 2026-02-23
PUKMEDIA
ناحیەى گولاڵە
یه‌كێتی له رێگای
دادگای كارگێڕ‌ییه‌وه هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕ‌یاری به‌قه‌زاكردنی گوڵاڵه
هاوشێوه‌ی قه‌ره‌ته‌په ده‌دات، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی-یش ده‌ڵێت:
هه‌وڵده‌ده‌ین له رێگای دادگاوه بڕ‌یاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و ئه‌و ناوچه‌یه
له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووردایه و به‌خاكی كوردستانی ده‌زانین، سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم-یش ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌كات: ئه‌و پرسه له دادگای كارگێڕ‌ییه‌وه له به‌غداد یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
شێركۆ میروه‌یس: ناوچه جێناكۆكه‌كان به به‌شێك له كوردستان ده‌زانین
ئه‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی
گوڵاڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی
عیراقه‌وه بڕ‌یاری به قه‌زابوونی بۆ ده‌رچوو، لەو بارەیەوە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی
خانه‌قینی یه‌كێتی رایگەیاند: گوڵاڵە له چوارچێوه‌ی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوردایه و ئه‌م بڕ‌یاره
پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای یه‌كه‌می مادده‌ی 140ی ده‌ستووره، ئێمه‌ش له‌رێگای دادگاوه هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاره‌كه
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و خاكی ئه‌م ناوچه‌یه به به‌شێك له كوردستان ده‌زانین.
شێركۆ میروه‌یس
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به وێبسایتی PUKMEDIAی راگه‌یاند: ئه‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی گوڵاڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقه‌وه بڕ‌یاری به قه‌زابوونی
بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی
ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوردایه و ئه‌و بڕ‌یاره نایگرێته‌وه، ئێمه‌ش له‌رێگای
دادگاوه هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه:
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلانداناندا سه‌باره‌ت به بڕ‌یاری به قه‌زاكردنی ئه‌و
ناوچه‌یه‌دا هاتووه، كه "ئه‌و ناوچه‌یه فراوان بووه و ژماره‌ی دانیشتووانی
زیادیكردووه"، ئه‌مانه راستن، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه یه‌كێكه له ناوچه‌كانی
سنووری "مادده‌ی 140ی ده‌ستوور"، بۆیه ناكرێت ئه‌و بڕ‌یاره‌ی به‌سه‌ردا
جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌م بڕ‌یاره پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای یه‌كه‌می مادده‌ی 140ی ده‌ستووره.
ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌شدا:
ئێمه خاكی ئه‌و ناوچه‌یه به به‌شێك له‌كوردستان ده‌زانین، ئه‌گه‌ر شار یان شارۆچكه
یان شاره‌دێ بێت.
فه‌همی بورهان: ئه‌م ناوچه‌یه له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووردایه
دواى راگەیاندنى
بڕیارى بە قەزا بوونى ناحیەى گوڵاڵە، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایگەیاند: ئێمە ده‌مانه‌وێت ئه‌م پرسه له دادگا و
له به‌غداد یه‌كلایی ببێته‌وه و ئه‌م ناوچه‌یه له چوارچێوه‌ی ناوچه‌كانی مادده‌ی
140ی ده‌ستووردایه.
فه‌همی بورهان
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به وێبسایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی رایگه‌یاند: خه‌ڵكانی
ئه‌و ناوچه‌یه ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن، هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كان و ئێمه وه‌كو
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌ده‌ین له رێگای دادگاوه ئه‌و
بڕ‌یاره بوه‌ستێنین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ‌وو:
ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌مانه‌وێت
ئه‌م پرسه له دادگا و له به‌غداد یه‌كلایی ببێته‌وه و ئه‌م ناوچه‌یه له چوارچێوه‌ی
ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستووردایه.
فه‌همی بورهان
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم راشیگه‌یاند:
ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانمان لا سه‌یره، چونكه نوسراوه‌كه‌ی دوێنێی
پارێزگاری دیاله زۆر روونبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕ‌یاره رابگرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له 31ی كانوونی دووه‌می 2024، ده‌نگی دا بۆ به‌قه‌زاكردنی
ناحیه‌ی گوڵاڵه و ئه‌مڕ‌ۆ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق بڕ‌یاری به‌قه‌زاكردنی گوڵاڵه‌ی
ده‌ركرد، به‌ڵام ناڕه‌زایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای
كردوه ئه‌و پرسه له دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه، چونكه ناكرێت ناوچه‌یه‌ك له مادده‌ی
140 دابێت و هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیاكه‌ی بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

