riklam

سەرۆك بافڵ و سودانی جەخت لەهەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار دەكەنەوە

کوردستان 11:39 PM - 2026-02-21
كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، جەخت لە  گرنگی بەهێزكردنی هەوڵەكان و هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كرایەوە.

كۆبوونەوە دووپاتی لە پێویستی هاوكاری و بەردەوامی دیالۆكی نیشتمانیی و یەكخستنی دیدگاكان كردەوە بۆ تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاو نیشتمانییەكاندا .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket