وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21
تایبەت
وێنەیەکى وۆرکشۆپەکە
ئەمڕۆ 21ى2ى2026، لە رۆژى جیهانى زمانى
دایکدا، بەشى یاساى زانکۆى جیهان-سلێمانى وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى
کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" رێکدەخات.
لە وۆرکشۆپەکەدا، شاهۆ عوسمان جێگرى
پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، بابەتێکى بە ناونیشانى "هەڵسەنگاندنى
ئاستى پشتبەستن بە زمانى کوردى وەک زمانى نوسینى کارگێڕى لە دامودەزگاکانى پارێزگاى
سلێمانیدا" پێشکەش کرد و ئەوەى خستەڕوو: هەموو لێپرسراو
و بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک بەرپرسیارە لە پاراستنی زمانی کوردی، چونکە نوسراوەکان وەک
دۆکیومێنت دەمێننەوە و دەبێت پابەندی بەکارهێنانی وشەی کوردی بین.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: وەک یەکە کارگێڕیەکان سود لەم جۆرە سیمینار و پانێڵانە
ببین کە لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بەڕێوەدەچن و کردنەوەی خول بۆ ئەو بابەتە بەگرنگ
دەزانرێت .
روونیشیکردەوە: بەپێی دەستوری عیراق زمانی کوردی زمانی رەسمیە، بەداخەوە
هاوشێوەی کێشەکانی دیکە ناتوانرێت بە زمانى کوردی نوسراو ئاڕاستەی حکومەتی فیدڕاڵ
بکرێت، لەکاتێکدا بەپێی دەستور و یاسا مافی خۆمانە.
لەیلا عومەر سەرۆکى شارەوانى سلێمانیش بابەتێکى بە ناونیشانى"رۆڵى
شارەوانى لە برەودان و پێشخستنى زمانى فەرمى کوردى" پێشکەش کرد.
هەر لە وۆرکشۆپەکەدا م.د.ئاسۆ حەمەشین بابەتێکى بە ناونیشانى "رۆڵى
دەسەڵاتى کارگێڕى لە گرنگی پێدان بە زمانى کوردى: وەک زمانى فەرمى و زمانى دایک"
پێشکەش کرد.
جێى ئاماژەیە، پ.ى.د.عیباد ئیبراهیم بەڕێوەبەرى
پانێڵەکە بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21 -
دیكۆمێنتهكانی بهشداری مهلیك مهحمود له شهڕی شوعهیبیە دهگهڕێندرێتهوه سلێمانی
12:17 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
10:56 AM - 2026-02-21
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
10:49 AM - 2026-02-21
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
09:19 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20 -
یەکێتی و پارتی چەپی سوید جەخت لە حکومەتێکی کارا و سەقامگیریی سیاسی دەکەنەوە
کوردستان 08:04 PM - 2026-02-20 -
مزگەوتی ذی الحلیفە
مەڵتی میدیا 03:41 PM - 2026-02-20 -
وەزیری رۆشنبیری و لاوان: پێویستە بە گرنگییەوە کار بۆ پاراستنی زمان بکەین
کوردستان 01:49 PM - 2026-02-20



.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

