پسپۆرێکی وزە: داخستنی گەرووی ھورمز کارێکی زەحمەتە
جیهان 11:59 AM - 2026-02-21
Sky News
گەرووی هورمز
لەگەڵ
ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، جارێکی دیکە باس لە داخستنی گەرووی
هورمز دەکرێت و پسپۆڕێکی وزەش رایدەگەیەنێت: داخستنی گەرووەکە کارێکی زەحمەتە،چونکەدەکرێت
رێگای جێگرەوەی بۆ دابنرێت، بەڵام داخستنەکە کاریگەری زۆر لەسەر بازاڕی وزە دەبێت.
بەهجەت
ئەحمەد پسپۆڕی وزە، لە لێدوانێکیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند:گەرووی ھورمز بەیەکێک لە رێرەوە ستراتیجیەکانی
گواستنەوەی نەوت و غازی سروشتی ووڵاتانی کەنداو بە جیھانی دەرەوە دادەنرێت، کە
رۆژانە نزیکەی 180 کەشتی لەوگەروەوە تێپەر دەبێت، کە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل لە
نەوتی خاو و بەرھەمە نەوتیەکان و پاشەرۆ نەوتیەکان و کۆندێسیت و نەفتا لە جۆ
دەگرێت.
راشیدەگەیەنێت:ئەم گەروە دەکەوێتە نێوان وڵاتی
ئێران و سەڵتەنەی عومان،واتە ئاوی دەریاکە دەکەوێتە ئاوە ھەرێمایەتیەکانی ھەردوو
ووڵات، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی پێویستە رێگری نەکرێت لە تێپەربوونی کەشتیەکان،
بەمەرجێک نابێت لەو رێرەوە بوەستن.
بەهجەت ئەحمەد روونیشی دەکاتەوە:ھەموو چاودێران،
باس لە مەترسیەکانی داخستنی گەرووی ھورمز دەکەن لەکاتی ھەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئەمریکا
و ئێران، بەڵام ھەردوو وڵاتی ئێران و سەڵتەنەی عومان رێکەوتنیان ھەیە، کە
ھەریەکەیان پێویستە 3 کیلۆمەتر بەقوڵایی دەریا رێرەوی ئاوی بکەنەوە بۆ ھاتن و
رۆشتنی کەشتیەکان ، ھەروەھا پانی گەروەکە لە تەسکترین ناوچەیدا 33 کیلۆمەترە
لەنێوان ھەردوو وڵات کە بەشێوەی ھاوبەشی دابەش کراوە.
ئەو پسپۆڕەی وزە، بە دووری دەزانێت، گەروەکە بە
تەواوی دابخرێت و لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت: داخستنی تەواوەتی گەروەکە بەروی
کەشتیوانی نێودەوڵەتی کارێکی زەحمەتە، بۆیە دەتوانرێت رێرەوی ئاوێ لەبەری سەڵتەنەی
عومان بکرێتەوە، بەڵام ناتوانرێت مسۆگەری گواستنەوەی رۆژانەی 180 کەشتی بکرێت، بەڵکو
تەنھا دەتوانرێت نزیکەی 80 کەشتی نەوتی و غازی تێپەرن کە ئەمش وادەکات بازاری
ووزەی جیھانی نزیکەی 12 ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست بدات، کە ئەمەش برێکی زۆرە نرخی
نەوت و غازی سروشتی بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرز دەکاتەوە،چونکە وڵاتانی کەنداو
رۆژانە %20 ی خواستی جیھانی دابین دەکەن، واتە ئاسایشی ووزەی جیھان بەشێوەیەکی
بەرچاو دەکەوێتە مەترسییەوە ئەگەر نەوتی بەرھەمھاتووی ئەم وڵاتانە لە بازاری
جیھانی داببڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

