رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21
ئەرشیفى PUKMEDIA
رۆژی زمانی دایك
ئەمڕۆ، 21ی شوبات، رۆژی جیهانیی زمانی دایكە، ئەم رۆژە لە لایەن رێكخراوی
یۆنیسكۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە 17ی مانگی یازدەی 1999 دانرا و دواتر
لە لایەن كۆمەڵەی گشـتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە بڕیارێـك بە رەسمی كرا، لەم رووەوە
یۆنسكۆ و سەرجەم رێكخراو و ناوەندەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جەخت
لەسەر گرنگی فێربوونی زمانی دایك دەكەنەوە.
زمانەكان یەكێكن لە بەهێزترین ئامرازەكانی پاراستنی كەلەپوورە
جیاوازەكان.
مێژووی دیاریكردنی ئەم رۆژەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی 21ی مانگی شوباتی
ساڵی 1952، كاتێك پۆلیسی پاكستان بە فەرمانی دەوڵەت تەقەی لەژمارەیەك
خوێندكاری زانكۆی بە رەگەز بەنگلادیشی كرد، كە مانگرتنیان بۆ بەكارهێنانی زمانی
بەنگالی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی پاكستاندا راگەیاندبوو، لە ئەنجامدا چەندین
خوێندكار گیانیان لەدەستدا.
لە ئێستادای جیهانیشدا، رێكخراوی یونسێف چەند ئامارێكی لە سەر
زمانی دایك راگەیاندوەكەبریتین لە:
- نزیكەی شەش هەزار و 700 زمان
لە جیهاندا بوونی هەیە.
- لە ساڵی 1950 وە نزیكەی 200 زمان لەناوچوون.
- 184 زمان لە جیهاندا لە لایەن
كەمتر لە 10 كەسەوە بەكاردەهێنریت.
- نیوەی
ژمارەی زمانەكانی جیهان لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچووندان لەم 100 ساڵەی، كە دادێت نزیكەی6700
زمان هەیە.
هەر زمانێکیش تایبەتە بەنەتەوە و خێڵێكی جۆراوجۆری دونیاوە.
زمان ناسنامە و كۆڵەكەی ژیان و مافی هەموو نەتەوەیەكە، هەر نەتەوەیەك
زمانەكەی لێ بسەندرێتەوە، خۆشی لەناودەچێت و دەفەوتێت.
هەر نەتەوەیەك ئەگەر سەربەخۆییشی نەبێت، بەڵام زمانەكەی خۆی بپارێزێت،
هەرگیز نامرێت و هەر رۆژێك دێت كە سەر دەكەوێت و سەربەخۆ دەبێت.
یۆنسكۆ، جەختی لەسەر ئەوە كردوەتەوە كە زمانی دایك گرنگی تایبەتی
هەیە، بۆیە چەندین راپۆرت و كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبوونەوەی ئەنجامداوە بە مەبەستی
رزگاركردنی زمانەكان لە مردن و پارێزگاریكردنیان.
پەرلەمانی ئەوروپاش لە ساڵى 2006 بڕیاریدا زمانی خوێندنگاکان زمانی
دایك بێت، هەموو كەسێكیش مافی ئەوەی هەبێت زمانەكانی دیکە فێرببێت، چونكە ئارەزووی
فێربوون بۆ زمانی دووەم پێویستە، بەڵام بە ئارەزووی خۆی بێت و زۆركردنی سیاسی و
كۆمەڵایەتی تێدا نەبێت.
وەرگرتنی زمانی دایك سروشتییە و زۆركردنی تێدا نییە، منداڵ لە
خێزانەكەیەوە وەریدەگرێت و پێویستی بە خوێندن نییە، بەڵام زمانی دووەم ئەو
زمانەیە كە لە گەورەییدا (واتە دوای خێزان) وەریدەگرێت، یاخود فێریدەبێت.
زمانی كوردیش یەكێك لە زمانە زیندووەكانی جیهانە و لە ریزی چلەمین
زمانی دنیا دایە، هەرچەند كورد وەك نەتەوە بەسەر چوار وڵاتدا دابەش كراون و
شێوەزار و زاراوەكان مەودای جوگرافی و فەرهەنگی و كولتووریان كەوتووەتە نێوان،
بەڵام زمانی كوردی لە دوو پارچەی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان گەشەیەكی زۆری
كردووە و لە باشوور هەرچەند هەتا ئێستا زمانی (پێوەر – هاوبەش) پێكنەهاتووە، بەڵام
لە ئاستە جۆراوجۆرەكانی خوێندندا بەرەسمی دەخوێندرێت.
گەلی كورد، كە وڵات و خاكەكەی لە لایەن داگیركەرانەوە ساڵانێكی زۆرە
پارچە پارچە كراوە و لەو نێوەندەشدا لەلایەن دەوڵەتانی داگیركەر هەوڵدراوە بۆ
ئەوەی كلتور و فەرهەنگ و زمانەكەی لە ناو ببرێت و بتوێنرێتەوه، بەڵام ئەم هەوڵەی
داگیركەران تا ئێستاش بە ئامانج نەگەیشتووه و كورد وەك نەتەوەیەكی كۆن زمانی
تایبەتی خۆی هەیە، كە لە چەندین دیالێكت پێكهاتووە (كرمانجی خواروو،
كرمانجی سەروو، ناوەڕاست، گۆران)، بەڵام تا ئێستا دیالێكتێكی زمانی هاوبەشی
نەتەوەیی كورد نییە لە نووسین و بواری ئەدەبییدا هەر ئەمەشە وایكردووە كوردان
كەمتر ئاشنای نووسین و بەرهەمی نووسەرانی پارچەكانی دیکە بن.
لە باشوری كوردستان دوای رووخانی رژێمی بەعسی عیراقی زمانی كوردی وەك
زمانی دووەم لە عیراق دان پێدانراوە، زمانی خوێندن و نوسینە، ئێمەی كورد ئێستا لە
بۆشایی نەبوونی دەوڵەتدا لە رێی زمانەوە ماوینەتەوە و ناسنامەی نەتەوەییمان
پارێزراوبووە، بۆیە پێویستە دەست بە زمانی دایكەوە بگرین و خزمەتی پێبكەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

