riklam

سەرۆک بافڵ: یەکێتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک کاردەکات

کوردستان 06:39 PM - 2026-02-21
بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە سەید عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ کرا.

سەرۆک بافڵ گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket