جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
کوردستان 02:51 PM - 2026-02-21
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی
هەرێمی کوردستان، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە نەتەوەی
کورد و کوردستانییان دەکات و جەختیش دەکاتەوە کە پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی
و نیشتمانی و مرۆییە.
دەقی پەیامەکەی جێگری سەرۆکی هەرێم:
لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، کە ناسنامە و پێناسەی نەتەوەکان
دیاری دەکات، پیرۆزباییەکی گەرم لە نەتەوەی کورد و کوردستانییانی ئازیز و گشت پێکهاتە
نەتەوەییەکانی کوردستان و عیراق بە گشتیی دەکەین.
لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، جەخت لە دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی
کوردیی و پاراستن و بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی دەکەینەوە، چونکە پاراستنی زمانی
کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆییە لە سەر گشت تاکێکمان، بۆیە گرنگە هەمووان
لە پاراستن و هێشتنەوەیدا بەشدارێکی کارا بین، لە هەمان کاتدا داکۆکیکردن لە زمانی
دایک (کوردی) داکۆکیکردنە لە بوونمان، هەروەها فاکتەرێکی سەرەکی و بنچینەیی
پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییشمانە.
لەم یادەدا، رۆڵی گشت ئەو رۆشنبیر و کەسایەتیی و مامۆستایانەی،
کە بەردەوام و بە بایەخێکی زۆرەوە لە خەمی دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگ و زمانی کوردیدا
بوون، بەرز دەنرخێنین و هەمیشە جێگای رێز و ستایشن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
10:56 AM - 2026-02-21
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
10:49 AM - 2026-02-21
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
09:19 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20 -
یەکێتی و پارتی چەپی سوید جەخت لە حکومەتێکی کارا و سەقامگیریی سیاسی دەکەنەوە
کوردستان 08:04 PM - 2026-02-20 -
مزگەوتی ذی الحلیفە
مەڵتی میدیا 03:41 PM - 2026-02-20



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

