riklam

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە

کوردستان 09:10 AM - 2026-02-20
شەفافیەت PUKMEDIA

شەفافیەت

شەفافیەت

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 14ی2ی2026  تا 20ی2ی2026 ، بڕی 11 ملیار و 660 ملیۆن و 306 هەزار و 700 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی 11 ملیار و 660 ملیۆن و 306 هەزار و 700 دینار بووە و 82%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 18%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

رۆژی 15ی12ی2022 ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت   www.shafafiat.com، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket