riklam

چەمچەماڵ.. 50 سینی و کارتۆنی شیرینی دەستی بەسەرداگیرا

کوردستان 03:56 PM - 2026-02-19
وێنەى شیرینییەکان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ

وێنەى شیرینییەکان

چەمچەماڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە 19ى2ى2026 لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دەستیان بەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینیدا گرت.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، رایگەیاند: ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە یەکێک لەگەڕەکەکان لە کۆگایەکدا دەستیان بەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینیدا گرت، کە ئامادەکرابوو بخرێتە بازاڕەوە.

روونیشى کردەوە: بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و مەرجەکانی لیژنەهاوبەشەکان کەلوپەلەکان دەستی بەسەرداگیرا و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ خاوەنی ئەو شوێنە دەکرێت.

ئاماژەى بە ئەوەش داوە: جێێ باسە لیژنە هاوباشەکانی قائیمقامیەت بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بە سێ شەفتی" بەیانیان، ئێواران، شەوان" چاودێری بازاڕ و مارکێت و فرۆشتگا و شوێنە گشتییەکان دەکەن، هاووڵاتییانیش دەتوانن لە کاتی بینینی هەر سەرپێچیەک پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی : (07718343040).

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket