riklam

کۆبانێ، لە گەمارۆ و لێواری کارەساتێکی مرۆییدایە

کوردستان 09:49 AM - 2026-02-19
ئاوارەکان لە کۆبانێ روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ

ئاوارەکان لە کۆبانێ

سووریا

کۆبانی ٣١ ڕۆژە لە گەمارۆ و لێواری کارەساتێکی مرۆییدایە و بەهۆیەوە قەیرانێکی گەورەی دەرمان و سوتەمەنی و خواردن دروستبوەو بەهۆی زۆری نەخۆشەوە نەخۆشخانەکان هۆشداری دەدەن.

شاری کۆبانی لە ١٨ی کانوونی دووەمەوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتی سوریاوە لەژێر گەمارۆیەکی تونددایە کە هەموو کایەکانی ژیانی پەکخستووە و قەیرانی دەرمان و سووتەمەنی دروستبوەو سەرجەم کاڵاکان نرخیان گران بوون و نانەواخانەکان بەرگەی قەرەباڵغی ناگرن.

لەلایەکی ترەوە  نەخۆشخانەکان هۆشداری دەدەن؛ دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان (شەکرە، دڵ، تالاسیمیا) بڕاوە و زیاتر لە ٢٠٠٠ حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە بەهۆی ئاوی پیسەوە تۆمارکراوە.

هاوکات بەهۆی ئەوەی گروپە چەکدارەکان رێگایان بە گواستنەوەی منداڵێکی نەخۆش نەداوە بۆ حەلەب بەهۆی خراپی بارودۆخییەوە گیانی لەدەستداوە، بەناوی دڵدار رێزان حەسۆ کە بووەتە سیمبولی ئەو کارەساتە مرۆییانەی بەرۆکی سەدان کەسی گرتووە لە کۆبانێ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket