سوپای ئەمریکا: بەردەوامین لە بۆردومانکردنی داع..ش
جیهان 01:56 PM - 2026-02-15
ئەرشیف
بۆردومانكردنی داعش لەلایەن هاوپەیمانانەوە
لەم مانگەدا زیاتر لە 30 مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا بۆردومانکراون، ئەوانەشی لە گرتووخانەکانی سوریادا بوون، لە ماوەی 23 رۆژدا زیاتر لە پێنج هەزار و 700 کەسیان هێنراونەتە عیراق و پرۆسەی گواستنەوەیان کۆتاییهات.
10 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی دژ بە داعش لە سوریا ئەنجامدراوە
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، کە دوێنێ بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 3 تا 12ی ئەم مانگە، 10 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان دژبە داعش لە سوریا ئەنجامداوە و زیاتر لە 30 مۆڵگەی رێکخراوە تیرۆریستییەکەی کردووەتە ئامانج.
ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە چوارچێوەی درێژەدان بە گوشاری سەربازی لە دژی پاشماوەکانی تۆڕە توندڕەوەکە وەسفکردووە، کە ژێرخان و کۆگای چەك و تەقەمەنی کراونەتە ئامانج و مووشەکەکان لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە تەقێندراون.
پێشتریش لە 27ی کانوونی دووەم تا 2ی ئەم مانگە، پێنج جار پێگەی پەیوەندی و ناوەندی لۆجیستی و کۆگای چەکی داعش لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە سوریا کرابوونە ئامانج. سێنتکۆم روونکردنەوەی زیاتری داوە و باس لەوە دەکات، ئۆپەراسیۆنەکانی ماوەی ئەم دوو مانگە بوونەتەهۆی کوشتن، یاخود دەستگیرکردنی زیاتر لە 50 ئەندامی داعش، زیاتر لە 100 خاڵ و ناوەندی گروپەکەش کراونەتە ئامانج.
هەر لە بارەی داعشەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، رۆژی هەینی کۆتاییهاتنی پرۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوەکانی گروپەکە لە سوریاوە بۆ عیراق راگەیاند. پرۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان ماوەی 23 رۆژی خایاند، ئەمریکییەکان دەڵێن: «کارەکە بە تەواوی جێبەجێکراوە».
سێنتکۆم پرۆسەکەی بەمشێوەیە بەوردیی روونکردووەتەوە؛ ئەرکەکە لە 21ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە پێنج هەزار و 700 ئەندامی داعش لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنەوە لە ناو سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عیراق.
هێزێکی هاوبەشی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی، ئەرکەکەی جێبەجێکردووە و ئەدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم ستایشی تیمی هێزە هاوبەشەکەی کرد، کە ئەرکەکەی لەوپەڕی ئاڵنگاری لەسەر زەوی و ئاسماندا، بە ئەنجام گەیاندووە. هەروەها ستایشی سەرکردایەتیی عیراقی کرد، کە تێگەیشتنی تەواوەتی هەیە بۆ گواستنەوەی داعشە دەستبەسەرکراوەکان بەوپێیەی کارێکی سەرەکییە بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە.
لەلایەن خۆیەوە، لیوا کیڤن لامبێرت فەرماندەی هێزە هاوبەشەکە رایگەیاند، ئەرکەکە بە رێکوپێکی و سەلامەت جێبەجێکراوە و ئەمە دەبێتەمایەی رێگرتن لە گەڕانەوەی داعش بۆ سوریا.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە 270 لەو داعشانەی هێنراون بۆ عیراق، هەڵگری رەگەزنامەی عیراقین، زیاتر لە سێ هەزاریان سورین، ئەوانەی دیکەش خەڵکی وڵاتانی دیکەی جیهانن. بەگوێرەی وتەکانی لعێبی، سەرجەم داعشە دەستبەسەرکراوەکان لە گرتووخانەیەکی بەغدا دانراون و لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدان، تیمێکی ئەمنی و هونەری سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوەکان دەکەن وەك ئامادەکارییەك بۆ گواستنەوەیان بۆ بەردەم دادگا بەپشتبەستن بە یاسای بنبڕکردنی تیرۆر و یاسای سزادانی عیراقی.
خەڵکی زیاتر لە 60 وڵاتی جیهاننزانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، داعشەکان خەڵکی زیاتر لە 60 وڵاتی جیهانن، ئەوەش کارە یاسایی و دیپلۆماسییەکانی لەبەردەم عیراقدا قورس کردووە، بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا لە دڵەڕاوکێدان بۆ وەرگرتنەوەی ئەوانەی خاوەنی رەگەزنامەی ئەوروپان، چونکە ترسی ئەوەیان هەیە بەگوێرەی یاسای وڵاتەکانیان سزای توند نەدرێن و زوو بگەڕێنەوە ناو خەڵك.
خاڵێکی دیکەی ئاڵنگاری بەردەم دادگای عیراقی ئەوەیە، بەشێك لەو داعشە دەستگیرکراوانە، بەڵگەنامەی هیچ وڵاتێکیان پێ نییە، یاخود ناسنامەی ساختەیان پێبووە کە دەستگیرکراون و نازانرێت بە دروستی خەڵکی کام وڵاتن، بۆیە سەلماندنی رەگەزنامەکانیان پڕ گرێکوێرەیە.
پێشتر ئەو داعشە دەستگیرکراوانە لای هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەستبەسەرکرابوون، هاوپەیمانان پاڵپشتیی لۆجیستییان بۆ بەڕێوەبردنی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن پێشکەش بە هەسەدە دەکرد، بەڵام بەهۆی دۆخی نوێی رۆژئاڤای کوردستان و دەوروبەری، ژمارەیەك لەو ناوەندانە کەوتنە ژێردەستی سوپای عەرەبیی سوریا و ترس ناوچەکەی گرتەوە بەوەی ئەو داعشانە هەڵبێن و دەست بە کردەوە تیرۆریستییەکانیان بکەنەوە، بۆیە عیراق قایل بوو بە وەرگرتنی بەشێك لەو تیرۆریستانە و دادگاییکردنیان بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی چارەنووسیان و رێگریی لە هەڵاتن و دروستکردنەوەی مەترسی لەسەر ناوچەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

