سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی چڕی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 05:40 PM - 2026-02-14
سێنتکۆم
دیمەنی هێرشەکان
سوپای ئەمریکا رایدەگەیەنێت: تەنها لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، 10 هێرشی
ئاسمانیمان کردووەتە سەر زیاتر لە 30 ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
ئەمڕۆ شەممە 14ی شوباتی 2026 لەبەیاننامەیەکدا فەرماندەیی ناوەندیی
سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند: لە نێوان 3 تا 12ی ئەم مانگەدا، چەندین ژێرخان
و کۆگای چەکی داعشمان بۆردومانکردووە.
راشیگەیاند: ئامانجی هێرشەکانمان بەردەوامبوونی گوشاری سەربازییە
لەسەر پاشماوەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکە و ئاماژەی بەوەشداوە، بۆردومانەکە بە
بۆمب و موشەکی پێشکەوتوو بە فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر درۆن ئەنجامدراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر سێنتکۆم رایگەیاندبوو پێشتر و لە نێوان 27ی
کانوونی دووەم تا 2ی شوبات، 5 هێرشی تر کرابووە سەر سەنتەرە پهیوهندییهکان و
ناوەندە لۆجستییەکان و کۆگاکانی چەکی داعش، کەتێیدا زیاتر لە 50 تیرۆریست کوژراون
یان بە دیل گیراون و هاوکات زیاتر لە 100 پێگەی سەربازیی
رێکخراوەکە بەتەواوی تێکشکێنراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

